نوچەنێت-ئاژانسی دەنگوباسی فارس
دوێنێ دووشەممە دادگایەكی ئێرانی هەستا بە سزادانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بڕی 50 ملیار دۆلار، چونكە وەكەئەوان دەلێن ئەمریكا زیانێكی زۆری بە حكومەت و گەلی ئێران گەیاندووە.
لە بڕیارەكەی دادگای ئێراندا هاتووە كە ئەمریكا بووەتە هۆی زیانێكی زۆر لە دەوڵەتی ئێران و لە رێگەی یارمەتیدانی دوژمنانی ئەو وڵاتەشەوە بووەتەهۆی كوژرانی چەندین هاوڵاتی ئێرانی، وەكوو یارمەتیدانی رژێمی بەهعش لە شەڕی هەشت ساڵەی عێراق-ئێراندا، هەروەها یارمەتیدانی گروپگەلێك دە دادگای ئێران بە “تیرۆریست” ناوی بردوون.
لە بڕیارنامەكەی دادگای ئێراندا داوای قەرەبوویەكی 50 ملیار دۆلاری لە ئیدارەی ئەمریكا كراوە لەپای ئەو هەموو زیانەی بەهۆی ئەوانەوە لە دەوڵەت و گەلی ئێران كەوتووە.
وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانیش جەختی كردۆتەوە كە بڕیارەكە یاساییە و ئەوان دۆسیەی ئەوانەیان لایە كە سكاڵایان لەدژی ئیدارەی ئەمریكا تۆماركردووە.