نوچەنێت-NBC
سەرۆك ئۆباما رایدەگەیەنێت كە رێككەوتنی وڵاتان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای بەڵگە و سەلماندن دەبێت، نەوەك هەر پشت بە متمانە بە بەرامبەر ببەستێ.
ئۆباما دەلێت رێككەوتنەكە وا دەكات جیهان زۆرتر هەست بە ئارامی و ئاساییش بكات و دەریشی دەخات دیبلۆماسییەتی ئەمریكا توانای هەیە گۆڕانكاریی مانادار بێنێتە بوون.
وتوشیەتی دوركەوتنەوە لەو رێككەوتنە دەبێتەهۆی پەرەسەندنی ململانێی ئەتۆمیی لە ناوچەیەكی نائارامی وەك رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.