نوچەنێت.ههولێر:
نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بەو کچەی ھەڵەبجەوە دەکات كە یەکەمی ھەرێم بووەو پێ رادەگەێنن شانازیت پێوەدەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنەی ، کە بە دەستتھێناوە و ھیوای سەرکەوتنیشت بۆ دەخوازین.
دوای ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 و 9ـی بنەڕەتی ڕاگەیەندرا و کچە قوتابییەکی ھەڵەبجەییەیی بەناوی (دوونیا وەسفی) لە بەشی زانستیدا بووە یەکەمی ھەرێمی کوردستان،نووسینگەی مسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بەو کچەی ھەڵەبجەوە دەکات و دەستخۆشی لێ دەکات.
ھەڵگورد وەسفی ، برای دوونیا بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە”دوای ئەوەی کە دوونیای خوشکم لە بەشی زاستیدا بوو بە یەکەمی ھەرێمی کوردستان،نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوە کردو بەناوی سەرۆکی ھەرێمەوە دەستخۆشی سەرکەوتنەکەی لێکرد”.
هەڵگورد ئاماژەی بەوەشدا،وێڕای پیرۆزباییکردنی گەرم”بەناوی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە بە دوونیای خوشکمیان گوت ، شانازیت پێوەدەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنەی ، کە بە دەستتھێناوە و ھیوای سەرکەوتنیشت بۆ دەخوازین”.