نوچەنێت.هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانیی نیشتمانی‌و یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان، له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای دادگای فیدڕاڵی ڕێك ده‌كه‌ون، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت،وەک سەرۆکی فراکسێۆنە کوردیەکان جەختمان لەوە کردۆتەوە کە بێ وەرگرتنی زەمانێک بۆ بوونی کورد لەو دادگایه‌دا، رازی نین لەسەر تێپەراندنی پڕۆژه یاساكه.
هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای دەكات له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای دادگای ناوه‌ندی، تا ئێستا زیاتر لە چوار کۆبونەوەی سەرۆکی کوتلەکانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجامدراوە و وتی”ئەو یاسایە یاسایەکی گرنگەو پێویستی بەكۆی دەنگەکانی پەرلەمان هەیەو ئاسان نیە بێ کورد تێبپەرێت“.
له كاتێكدایه كه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان و یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان كه فراكسیۆنه سوننه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت،رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای دادگای فیدڕاڵی تێپه‌ڕێنن، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له په‌رله‌مانی عێراق په‌كی كه‌وتوه‌و به‌هۆی داوایه‌كانی فراكسیۆنه كوردییه‌كانه‌وه، ناكۆكی له نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان دروست بوه.
هۆشیار عه‌بدوڵا دەڵێت”وەک سەرۆکی فراکسێۆنە کوردیەکان جەختمان لەوە کردۆتەوە کە بێ وەرگرتنی زەمانێک بۆ بوونی کورد لەو دادگایه‌دا، رازی نین لەسەر تێپەراندنی پڕۆژه یاساكه“.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو”چەند خاڵێکمان لا ستراتیژییه، گرنگترینی ئەوەیە کە بۆ ئەو کێشانەی دەکەونە نێوان حکومەتی ناوه‌ندی و هەرێم بێ دەنگی کورد یەکلا نەبێتەوە،واتا داوای جۆرێک لە ڤیتۆمان کردوە بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئەو کێشانەی پەیوەستن بە هەرێمەوە لەگەڵ بەغداد، چەند داوایەکی ترمان هەبووە، یەکێکیان ئەوەیە کە دەبێ ئەو دامەزراوەیە سیمای دادگای پێوە دیار بێت بە مانا یاساییەکەی, ئەوەش بەو مانایەی فوقەهای شەریعەو دین دامەزراوەکە دا نەپۆشن“.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات”ئەوەی وایکردوە ئەو یاسایە تێنەپەرێت هەڵویستی فراکسیۆنە کوردیەکانە، ده‌شڵێت “سەرۆکی پەرلەمان زۆر مەبەستیەتی یاسای مەحکەمەی ئیتیحادی تێبپەرێت، بەڵام وەک کورد بێ بونی گره‌نتییه‌ك مومکین نیە رازی بین“.