ئیسرائیل: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ شكستپێهێنانی رێككەوتنەكەی ئێران و 5+1

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تسیبی هوتڤیللی دەڵێت دەوڵەتی ئیسرائیل هەموو هەوڵە دیبلۆماسییەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ شكستپێهێنانی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی لەنێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 ئەنجامدراوە.

 

هوتڤیللی لە بەیاننامەیەكیدا دەڵێت رێككەوتنەكەی ئەمڕۆی ئێران و ئەو وڵاتانە، واتای خۆرادەستكردنی جیهانە بە میحوەری خراپە بە فەرماندەیی ئێران، هەروەك جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەش بۆ داهاتووی ناوچەكە بە مەترسیدار دەبینێ.

 

ئیسرائیل دەلێت رێككەوتن لەگەڵ ئێران بەمانای فراوانبوونی چالاكییە تیرۆریستییەكان، تێكچوونی ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێدانی چانسێكی زیاترە بە ئێران تا ببێتە وڵاتێكی خاوەن چەكی ناووكی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com