نوچەنێت-عەرەبی جەدید
ئاژانسی دەنگوباسی ئێرانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە كە لە ئەنجامی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان ئێران و وڵاتان هاتۆتەگۆڕێ، ملیاران دۆلاری بلۆككراوی ئێران دەدرێنەوە بەو وڵاتە، بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت و گازی ئێران زیاد دەبێت و چەندین كۆمپانیای بیانی بۆ وەبەرهێنان روو لە ئێران دەكەن.
ئاژانسەكە دەڵێت 80 ملیار دۆلار پارەی بلۆككراو دەگەڕێنرێتەوە ئێران و گەمارۆ لەسەر هاتوچۆی هێڵە فڕۆكەوانییەكانی ئێران لادەبرێت و بەەرهەمی نەوتی ئێران بەرزدەبێتەوە و ئێران توانی هاوردەكردن و هەناردەكردنی چەكی دەبێت.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ ئێران لە پلانیدایە بەهۆی نەمانی گەمارۆكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپاوە بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ 4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبكاتەوە.
هەروەك بڕیاریشی داوە 100 ملیار دۆلار لە وەبەرهێنان لە كەرتی وزەدا خەرج بكات و لەو میانەیەشدا هانی كۆمپانیا بیانییەكان دەدات روو لە وڵاتەكەی بكەنەوە.
لای خۆیشیانەوە وڵاتانی 5+1 وتوویانە تاوەكوو رێككەوتنە ئەتۆمییەكە نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، گەمارۆكان بەشێوەیەكی كردەیی لەسەر ئێران لانابرێن.