نوچەنێت-عەرەبییە
دووشەممە 13ی تەمموز نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیاند كە لە سەرەتای ساڵی رابردوەوە لە عێراق 15 هەزار مەدەنی كوژراون و 30 هەزاری دیكەش برینداربوون.
ئەو ئامارە لە چوارچێوەی راپۆرتی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق بڵاوبووەتەوە، كە تییدا هاتووە ئەو ژمارەیە تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە كە توانراوە حاڵەتكانیان تۆمار بكرێن، لەكاتێكدا چەندین حاڵەتی كوژران و برینداربوونی دیكە هەن كە نەتوانراوە تۆمار بكرێن. بۆیە پێدەچێ ژمارەكە زۆر لەوە زیاتربێ.
لە سەرەتای ساڵی رابردوو داعش تووانی فەللوجە كۆنترۆڵ بكات، لە ناوەڕاستی هەمان ساڵیشدا لە چاڵاوێكی بەرفراواندا توانی پارێزگاكانی موسڵ و بەشێكی سەلاحەدین و دیالە كۆنترۆڵ بكات، هەروەك ئەمساڵیش زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار كۆنترۆڵ بكات.