منداڵانی عەرەبی شیعە چەكدار دەكرێن  

0

 

نوچەنێت-جەزیرە

 

سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراقی بە كەناڵی جەزیرەی وتووە كە لە پارێزگاكانی بەغدا، زیقار، واسیت، بەسرە، میسان و بەشێك لە پارێزگای سەڵاحەدین چەندین بنكەی مەشق و راهێنانی منداڵان لەسەر هونەری جەنگ و بەكارهێنانی چەك كراونەتەوە و هەر بنكەیەك سەدان منداڵ روویان تێكردووە.

 

سەرچاەكە وتوشیەتی كە قوتابخانەكان و گۆڕەپانەكانی یاری لە پارێزگا شیعەنشینەكان كراونەتە شوێنی مەشقیی سەربازیی بۆ منداڵان. راهێنەرەكانیش بریتین لە ئەفسەرانی كۆن و نوێی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی.

 

چاودێران دەڵێن ئەمكارەی شیعەكان پێچەوانەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە كە داوا دەكەن كەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵی لە چەك و دیاردەی چەكداریی بەدووربن.

 

هەروەك بەپێی یاساكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەربازكردنی كەسانی خوار تەمەنی 15 ساڵ قەدەغەیە و پێچەوانەی پەیماننامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە.

 

دەبێ بڵێین حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقبەمدواییانە داعشی تاوانبار كردبوو كە منداڵان چەكدار دەكات و داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردبوو ئەوكارە وەك تاوان دژی مرۆڤایەتی بناسێنرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com