نوچه‌نێت: هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌خنه له یه‌كێتی له فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌گرێت و لێدوانی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ فراكسیۆنی پارتی، به په‌رچه‌كردار ناو ده‌بات، هه‌روه‌ها ده‌یشڵێت: “هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بێ منه‌ت بن، هەر کەموکوڕییەک لە وەزیر و بەرپرسەکانی گۆڕاندا بینرا ، ئەوا بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستانی بکەن و ئێمەش پشتگیری‌یان دەکەین”.
په‌روا عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له پۆستێكدا كه له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه، وه‌ڵامی بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان بۆ فراكسیۆنی پارتی، كه دوای بانگێهێشت كردنی قوباد تاڵه‌بانییان كردووه، به په‌رچه‌كردار ناو ده‌بات، چونكه بێگه‌رد تاڵه‌بانی وتبووی، ده‌بێت نێچیرڤان بارزانیش بانگهێشت بكرێن.
ئه‌و ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان نووسیویه‌تی: “ئەم لۆژیکی ململانێیە دەمانگێڕێتەوە بۆ ناکۆکییەکانی سەردەمی شەڕی ناوخۆ. ئەگەر لە داهاتوودا پێویست بە لێپرسینەوە و لێسەندنەوەی متمانەلە وەزیر بکرێت، ئەگەر کەموکوڕی لە وەزیرەکانی خۆشمان‌دا هەبێت ئەوە بەدڵنیایی سەرەتا لە ئەوانەوە دەستپێدەکەین و دووری دەخەینەوە لەململانێی حیزبی”.
ئه‌و په‌رله‌منتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روو له فراكسیۆنه‌كانی تری په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: “سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانیش بێمنەت بن هەر کەموکوڕییەک لە وەزیر و بەرپرسەکانی گۆڕاندا بینرا ، ئەوا بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستانی بکەن و ئێمەش پشتگیری‌یان دەکەین، گۆڕان بەم شێوازە لە پەرلەمان وحکومەت کارمان کردووە و هەر بەم شێوەیەش بەردەوام دەبین”.