نوچەنێت.هه‌ولێر:
لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بۆ راپرسى،سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى ئیش و كاره‌كانیان، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رێدەگەێنێت،شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی یاسادانان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌کانی دیکه جێگیرکراوه.
لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بۆ راپرسى، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى ئیشوكاره‌كانیان، راگه‌یه‌ندراوێك به واژۆى سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رى لیژنه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه، كه وێنه‌یه‌كى بۆ سایتى نوچەنێت نێردراوه تێدا هاتووە”تا ئێستا 44 ماده‌ی ده‌ستوری نوسراوه‌ته‌وه، “که تیایدا به‌سازان کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی گه‌وره جێگیرکراون که بناغه‌ی سیستمێکی کۆماری، په‌رله‌مانی، مه‌ده‌نی، دیموکراتی له‌کوردستاندا به‌رقه‌رار ده‌کات‌و ماف‌و ئازادییه گشتییه‌کان به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان جێگیرکراون”.
لیژنەكە ئەوەشی راگەیاندوە”سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاه‌وه کۆک بون له‌سه‌ر رێزگرتن‌و جێگیرکردنی پێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام که ناسمانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی یاسانان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌کانی دیکه جێگیرکراوه هەروەها رێزگرتن و گه‌ره‌نتی گرتنی ئایینه‌کانی مه‌سیحی و ئێزیدی‌و ئه‌وانی دی رێکه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه له‌کۆی پێنج بڕگه که تایبه‌ت به‌م پرسه ئێمه له‌سه‌ر چوار بڕگه کۆکین هیچ جیاوازیه‌کمان نییه”.
ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
