جەمال سەید سادقی: کەسێک کە خاوەنی هیچ پێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیە بەو زمانە بێتە گۆ، چی چاوەروانیەکی جوانمان لێی هەبێت

0

کاک شەمال عەلی و نەخوێندنەوەی ئێستاو داهاتوو

کەسێک کە خاوەنی هیچ پێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیە بەو زمانە بێتە گۆ، چی چاوەروانیەکی جوانمان لێی هەبێت
جەمال سەید سادقی

کاتێک لە فکری هەندێک کەس و لایەن ورد دەبینەوە ئەگەر بەدەر لە باکگراوەندە ئایدۆلۆژیەکەی رەنگە بە هزرێکی سادە و لەسەر خۆ خوێندنەوەی بۆ نەکەین بکەوینە هەڵەوە.

من وا دەزانم کاتێک تۆ قسە لە سەر کارێک یان دەست بۆ شتێک دەبەیت گرنگە بەر لەوەی رای بگەیەنیت، خۆت لەو ئاکارە پاک کردبێتەوە کە لەسەری ئەدوێی، دروست بۆ ئەمەش قسەم لە سەر بۆچونەکانی کاک شەماڵە، کەکاتێک ئەم زاتە دەبینین بە تێکستی رۆژنامەنوسیک کێرڤی تورەیی بۆ پلەی %٩٨ بەرز دەبێتەوە. لە کاتێکدا خودی کاک شەماڵ و هاورێکانی رۆژانە هەزاران ووشە ریز دەکەن بە جوانی و سالمی خۆیان و بەرگی فریشتە لە بەر کردنی خود و برینی بەرگی شەیطان بە سەر ئەوانی دیدا، رەنگە تا زۆرێک ئەمەیان جێگەی دەستخۆشی بێت کاتێک رەخنە لە کۆی سیستەمی دەستەڵاتداران دەگرن و دەستنیشانی خاڵە لاوازەکانی حوکمی ووڵات دەکەن، یانی باوەرم وایە دەبێت کرنوشی رێز بۆ ئەوان و بۆ ئەوانەشی وەها کارێکی پیرۆز دەکەن.

بەڵام ئەوەی مرۆڤ دەباتە دونیا ترسناکەکە و توشی نیگەرانی دەکات، گەرانەوەیە بۆ مێژویەکی زۆر نزیک ئاخر بەر لە راپەرین کاتێک وتارەکانی پارتی و یەکیەتیمان دەبینی وا هەستمان دەکرد لە سایەی بەرێوەبردنی دەستەڵاتی ئەماندا وەک دەڵێن دونیا دەبێتە شامی شەریف و ئەو بەهەشتە خەیاڵییەی کە پێناسە کراوە دەبێتە راستینەی ژیانی تاکەکانی ئێمە، بەڵام بینیمان (خەیال کۆ بۆشای یەکسانە بە خەیاڵێکی تێک شکاو ) باشە گریمان ئاسۆس هەردی وەها شتێکی وتبێت، کە پارتی حزبێکی مارکرسییە. کە من وادەزانم سەرەتای هەمو حیزبەکان لە گۆرەپانی سیاسی کوردستاندا لە منداڵدانی هەردو جیهانی مارکسیزم و جیهانی ئیسلامی عەرەبی لە دایک بون گروگاڵیان کرد تا پێگەشتن، ئیتر تا ئەو کاتەی خۆیان ناسی و بەرژەوەندی دونیای حیزبی لە رێرەوەکەی خۆیان لایدان و بونە مۆتەکە بۆ میللەتەکانیان، ئەم راستیە هەر کەسێکی بە ویژدان وەک خۆری دوای سەحەر دەیبینێ، واش نازانم کەسێک نکۆڵی لەم راستیە بکات.

مەترسی و پرسیارەکە لەوەدایە کە ئایا کاک شەمال لە ئێستادا بەو فکرە لە قەڵەمێک بروانێت گرەنتی چیە کاتێک دونیا ئاڵوگۆڕی کردو ئەمان چونە سەر دەستەڵات، هەمان سیناریۆی سۆران و سەردەشت و خراپتریش نەبینین؟؟.

ئاخر مەترسیەکە لێرەدایە کەسێک لەم زەمەنەی ئێستادا خاوەنی هیچ پێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیە ئاوا لە نوکی قەلەمیک بروانێت و بەو زمانە بێتە گۆ، چی چاوەروانیەکی جوانمان لێی هەبێت؟؟.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com