نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌ساڵى 2004 تاكو ئێستا به‌غدا به بڕى زیاتر له یه‌ك تریلیۆن و (600) ملیۆن دینار پاره‌ى ده‌رمانى هه‌رێمى كوردستان قه‌رزاره.
به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كێشه و گرفته ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه له په‌رله‌مانى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى زوڵفا مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه و مریه‌م سه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و راوێژكارانی لیژنه‌كه، له‌هۆڵى لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه و گرفته ته‌ندروستییه‌كانی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیانى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه باسیان لێوه كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌كه داواى له وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد روونكردنه‌وه‌یان پێبدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوودا میوانداریى وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیایان كردبوو سه‌باره‌ت به ریفۆرمى سیسته‌مى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان.
به‌شێكى تری كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر زۆریی سه‌نته‌رى مه‌ساجه‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌به‌ستى تر و زیاتر چاودێریكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و داخستنیان ئه‌گه‌ر هاتوو پابه‌ندى رێنماییه‌كان نه‌بن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نرخى ده‌رمان و كوالیتى و پێویست بوون به پرۆسه‌ى كڕینى دره‌مان به مه‌ركه‌زییه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان هه‌رزان بكه‌وێت له‌سه‌ر هاووڵاتییان.
بەپێ هەواڵی سایتی پەرلەمان،لاى خۆشیه‌وه د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم به لیژنه‌كه‌ى راگه‌یاند كه به‌غدا وه‌ك پێویست به‌شه ده‌رمانى هه‌رێم نانێرێت و هاتنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره‌ش بۆ هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌ریى زۆرى له‌سه‌ر ده‌رمان دروست كردووه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا كێشه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و نادادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى پزیشك و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان له نێوان ناوه‌ندى شار و قه‌زاكان و رێكسختنى ده‌وامى پزیشك و كارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
هەر بەپێ هەواڵی سایتە،له‌ساڵى 2004 تاكو ئێستا به‌غدا به بڕى زیاتر له یه‌ك تریلیۆن و (600) ملیۆن دینار پاره‌ى ده‌رمانى هه‌رێمى كوردستان قه‌رزاره.