نوچەنێت.هه‌ولێر:
لەبەرامبەر لێدوانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی كە داوای بانگهێشكردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌پرسی دۆسیه‌ی نه‌وت، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی دەڵێت،هه‌ر بانگهێشتكردنێك بۆ روونكردنه‌وه بێت پێویسته ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه بانگ بكرێنه په‌رله‌مان.
دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای کرد،دەربارەی ئەوەی گوایە یەکێتیی لە سێكته‌ره‌كانى نه‌وت، ئاسایش و سیاسه‌تى ئابووریى بێ ئاگایە دواى پشووى جه‌ژن (قوباد تاڵه‌بانى) بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن تا رای گشتى و په‌رله‌مانى كوردستانیش حەقیقەتی ئاگاداری یان بێئاگایان ڕوون ببێتەوە.
لەبەرامبەر ئەوەدا بێگه‌رد تاڵه‌بانی،سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”هه‌موو سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك كه په‌یوه‌ست بێت به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بانگهێشتی به‌رپرسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بكه‌ن بۆ ناو په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام به‌پێی یاسای نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی كوردستاندا، دۆسیه‌ی نه‌وت دۆسیه‌یه‌كه كه ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌سته جه‌معییه، واتا ئه‌نجومه‌نێكی باڵای هه‌رێمی هه‌یه بۆ نه‌وت و گاز كه سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نێچیرڤان بارزانییه‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زیری دارایی تێیدا ئه‌ندامن“.
وتیشی”هه‌ر بانگهێشتكردنێك بۆ روونكردنه‌وه بێت یاخود بۆ لێپێچینه‌وه بێت، ئه‌وا پێویسته ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كه به‌پێی یاسای نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی كوردستاندا تێیدا به‌رپرسیارن، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه بانگبكرێنه په‌رله‌مانی كوردستان و روونكردنه‌وه له دۆسیه‌ی نه‌وت بدرێته خه‌ڵكی كوردستان، واتا به‌ته‌نها كه‌سێك ناتوانێت به‌رپرسیاریه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌ئه‌ستۆ بگرێت كه ئه‌ویش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته“.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند”ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین كه باس له‌جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، پێویسته باس له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز له‌هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت، كه ئه‌ویش سه‌رۆكه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییه“.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی بانگهێشتكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌م بۆ په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌م بۆ خه‌ڵكی كوردستانیش روونببێته‌وه كه دۆسیه‌ی نه‌وت چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ كێ به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌دۆسیه‌ی نه‌وت؟“.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه”دۆسیه‌ی نه‌وت و بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوو بابه‌تی دوورن له‌یه‌كترییه‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌گه‌ر بڕیاربێت بۆ مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌ت یان مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه بێت كه ئێمه ئاگاداربین له‌شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دۆسیه‌ی نه‌وت و گازدا، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌تی ته‌نها له‌ئه‌ستۆی قوباد تاڵه‌بانی نییه،به‌ڵكو به‌رپرسیارێتییه‌كه به‌كۆی گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكیه‌تی“.