فڕاکسیۆنی پارتی بەمەبەستی لێپرسینەوە تاڵه‌بانى بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای کرد،دەربارەی ئەوەی یەکێتیی لە سێكته‌ره‌كانى نه‌وت، ئاسایش و سیاسه‌تى ئابووریى بێ ئاگایە دواى پشووى جه‌ژن (قوباد تاڵه‌بانى) بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن تا رای ‌گشتى و په‌رله‌مانى كوردستانیش حەقیقەتی ئاگاداری یان بێئاگایان ڕوون ببێتەوە.‌

ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە” له‌ ئاستى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستاندا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ گوایه‌ یه‌كێتى ئاگادارى سێكته‌ره‌كانى نه‌وت،ئاسایش و سیاسه‌تى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان نییە‌، به‌ لاى ئێمه‌وه‌ ئەم جۆرە لێدوانانە جێى پرسیارن، چونکە له‌ ماوه‌ى رابردوودا و له‌ دواكۆبوونه‌وه‌ماندا كه‌ سه‌رۆكوه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و گاز هاتنه‌ په‌رله‌مانى كوردستان،له‌ گفتوگۆیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ى سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران (قوباد تاڵه‌بانى) زۆر به‌ ڕوونى باسى له‌سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و، په‌نجه‌ى خه‌تابارى بۆ به‌غدا درێژ كرد”.

وتیشی”هەڵوێستی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا وەک ئەوە نییە کە لە ڕێی مێدیاکانەوە لە زاری بەرپرسانی یەکێیی نیشتیمانییەوە دەیبیستن

ئاشکرایشی کرد کە”له‌ دواى پشووى جه‌ژنی ڕەمەزانەوە، فراكسیۆنى پارتی بۆ ڕوونکردنەوەی دەربارەی ئەم پرسە، (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران بانگهێشتى ده‌كات، تا بۆ راى ‌گشتى و په‌رله‌مانى كوردستانیش ڕووی ڕاستیی پرسی ئاگایی و بێئاگایی یەکێتی روون ببێته‌وه‌”.

سەرۆکی فراكسیۆنى پارتی راشیگەیاند”ئەوان وەها لە حكوومه‌ت دەڕوانن کە حکوومەتێکی بنکەفراوان و یەک تیمییە، به‌ڵام دەیشپرسێ،کە (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران هاوکات كه‌سێكى دیارى نێو یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان‌ و، كوڕى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتییە، چۆن ڕێی تێدەچێ مه‌كته‌بى سیاسیی حزبه‌كه‌ى ئاگادارى سیاسه‌تى نه‌وت و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان نەبێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com