نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان راپۆرتی (15)ی خۆی دەربارەی پێشێلكاریەكان و رەوشی رۆژنامەگەری لەهەریمی كوردستان بڵاودەكلاتەوە كە بەپێ راپۆرتەكە 3 حاڵەتی ده‌ستگيركردن و 2 حاڵەتی لێدان و 2 حاڵەتی هەڕەشەی كوشتن و 5 حاڵەتی رێگەنەدان بەرامبەر 18 رۆژنامەنووس هەبووە.
به‌گوێره‌ى راپۆرتى لێژنه‌ى داكۆكى له ئازادى رۆژنامه‌نووسيى و مافى رۆژنامه‌نووسان له كوردستان كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی بۆ(نوچەنیت)نێراوە،لەشه‌ش مانگى كۆتايى ساڵى 2014 و شه‌ش مانگى رابردوو، واتا له 1/1/2015 تاكو 30/6/2015، ئامارى پێشێلكارييه‌كانى به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمى كوردستان روو له كه‌مبوونه‌وه‌ن،لێژنەكە راشیگەیاندوە”به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمان وايه كارى رۆژنامه‌گه‌ريش له ره‌وشێكى استثنائي دايه، ئه‌رك و لێپرسراوێتييه‌كان دواى روووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆريستانى داعش گۆڕاون و قۆناغێكى جياواز هاتۆته پێش،بێگومان داتاى راسته‌قينه له ره‌وشى ئاساييدا ده‌رده‌كه‌ون،ئازادى رۆژنامه‌گه‌ريى كه به‌شێكه له ئازادييه گشتييه‌كان، راسته‌وخۆ په‌يوه‌سته به ئازادى و پرۆسه‌ى سياسى، به‌ريه‌ككه‌وتنى رۆژنامه‌نووسان و لايه‌نه ئه‌منييه‌كان زياتر له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى فاكته ديموكراتييه‌كان و ئازادى سياسى، وه‌كو هه‌ڵبژاردن و مانگرتن، خۆپيشاندان، چالاكى جۆراوجۆردا به‌رجه‌سته ده‌بن“.
هەروەها لە راپۆرتەكەدا هاتووە”راسته ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌كى زۆرى كه‌يسى دادگاكان له به‌رژه‌وه‌ندى رۆژنامه‌نووساندا ته‌واو بوون، ده‌توانين بڵێين ئێستا له دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان، سابيقه‌يه‌كى قانونى گرنگ له كه‌يسى داواكانى ياساى رۆژنامه‌گه‌رى ژماره (35)ى ساڵى (2007) دروست بووه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا بوونى ئه‌و هه‌موو ژماره زۆره‌ى كه‌يسه‌كانى رۆژنامه‌گه‌ريى له دادگاكان، به‌تايبه‌ت ئه‌و داوايانه‌ى كه خه‌ڵك و ناوه‌ندى جياجيا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان تۆمارييان كردووه، مايه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه كه پيشه‌ى رۆژنامه‌نووسيى و پرۆفيشناڵى بوونيش له ته‌نگژه دايه، كه ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێين له‌مه‌دا كارى زۆر و ته‌حه‌ديياتى گرنگ له‌به‌رده‌م ميدياكاندا ماون، كه ده‌بێت هه‌نگاوى بۆ هه‌ڵبگيرێت و لێره‌و له‌وێ به‌هۆى ناپيشه‌يى بوونه‌وه، ناوه‌ناوه ده‌نگى نه‌شاز و نامۆش په‌يدابوون، كه زيانى زۆرييان له‌راستگۆيى و به‌رژه‌وه‌ندى پيشه‌ييانه‌ى رۆژنامه‌نووسان داوە“.
لە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە”له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و لێژنه‌ی داكۆكی، به‌ئه‌ركی خۆیان زانیوه له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌و له‌كاتی پێویستدا چ راسته‌وخۆ، چ ناڕاسته‌وخۆ له رێگای پارێزه‌ره‌وه داكۆكی له بردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌دا بكات، له‌مه‌شدا ژماره‌و داتامان له‌به‌رده‌سته، كه به‌ڵگه‌ن سه‌ندیكا ئه‌م داكۆكیكردنه به‌كارێكی پیشه‌یی و قانونی و ئه‌خلاقی خۆی زانیوه، بێگومان ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌و كه‌یسانه‌یه كه (رۆژنامه‌نووسین) له‌و گۆشه‌نیگایه‌ی كه نابێت به‌هیچ كلۆجێك و له‌ژێر هیچ پاساوێكدا رێگا له ئازادی را ده‌ربڕینی رۆژنامه‌نووسان بگیرێت“.
لێژنه‌ى داكۆكى له ئازادى رۆژنامه‌نووسى و مافى رۆژنامه‌نووسان له كوردستان جەخت لەوەشدەكاتەوە”به‌داخه‌وه له به‌شێك له دادگاكان،بۆ نموونه دادگاكانى گه‌رميان تا ئێستا هه‌وڵ ده‌درێت ته‌جاوزى ياساى ژماره (35)ى رۆژنامه‌گه‌ريى بكرێت و به‌زۆرداره‌كى ياساى ديكه له‌جياتى ياساى ژماره (35) له كه‌يسى كارى رۆژنامه‌گه‌ريدا پياده بكرێت“.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته پشتگوێ خستنی یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و دەشڵێت”به‌داخه‌وه له‌م رووه‌وه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی به‌رچاو له‌لایه‌ن ده‌زگاو خاوه‌ن موڵكایه‌تی میدیاكاندا هه‌یه، تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌م گرێبه‌سته به گوێره‌ی ستاندارد و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئه‌ركه بۆته ئیلتیزامێكی قانونی له سه‌ر هه‌موو ده‌زگاكان به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی (7) له‌مادده‌ی (7)ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره (35)ی ساڵی 2007، به‌هیواین له‌داهاتوودا ئه‌م قۆناغه ببڕدرێ و كار بۆ دانوستانی به كۆمه‌ڵ (المفاوچات الجماعیە) بكرێت“.
لێژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له سەندیكای رۆژنامەنووشان رونیشیكردوەتەوە”له ره‌وشی ئێستای كوردستاندا، كه قه‌یرانێكی ئاڵۆز دروستبووه‌و كاریگه‌ری به‌سه‌ر مه‌زاجی گشتی خه‌ڵكی كوردستان و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت له ئاستی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بین و له ره‌وشی ئێستادا له‌ئاست ته‌حه‌دییاتی نیشتمانیدا بین، له‌وانه رووبه‌ڕوو بوونه‌وی تیرۆریستان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیكری تیرۆر، مه‌سئوولیه‌تی نیشتمانی و ئه‌خلاقی له‌سه‌ر هه‌موو رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی میدیا بۆته ئه‌ركێكی پیشه‌یی و نیشتمانی و ئه‌خلاقی“.
لەبەشیكی تری راپۆرتەكە ئامارەكانی پێشێلكاری خراونەتەڕوو كە لە 1/1/2015 تا 30/6/2015 لە هەرێمی كوردستان 3 حاڵەتی ده‌ستگيركردن و 2 حاڵەتی لێدان و 2 حاڵەتی هەڕەشەی كوشتن و 5 حاڵەتی رێگەنەدان بە رۆژنامەنووسان هەبووە واتە 18 رۆژنامەنووس توشی ئەو حاڵەتانە بوون كە باسكراون.




