نوچەنێت.هه‌ولێر:
فرۆكه‌یه‌كی هێلیكۆپته‌ری راهێنان،له قه‌زای قه‌ره‌داغ كه‌وته خواره‌وه،به‌رێوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات زیانی گیانی نه‌بووه.
به‌یانی ئه‌مرۆ له‌كاتی راهێناندا له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ فرۆكه‌یه‌كی جۆری هێلیكۆپته‌ر كه‌بۆ مه‌به‌ستی راهێنان به‌كار هاتووه كه‌وتۆته خواره‌وه،لەوبارەیەوە تاهیر عه‌بدوڵا، به‌رێوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، بە KNNC رایگه‌یاندوە: شتێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ش به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وتی” به‌هۆی كێشه‌ی هونه‌رییه‌وه بووه”.