نوچەنێت.ههولێر:
بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم دەڵێت،بەھیچ جۆرێک لەڕۆژانی جەژن بەدواوە کارەبا کەم نابێتەوە، بەڵکو رێژەی پێدانی کارەبا زیاتریش دەکەین و زۆرترین بڕە کارەبا دەدەینە ھاوڵاتیان.
ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم بە SNNی ڕاگەیاندوە”بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماو وەستانی وێستگەی (کۆمباین سایکل)ەوە، رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بەھاوڵاتیان کەمیکردەووە”.
وتیشی”ھەموو ھەوڵێکی خۆمان چڕکردۆتەوە بۆئەوەی بتوانین لەڕۆژانی جەژندا زۆرترین ڕێژەی کارەبای نیشتمانیی بدەینە ھاوڵاتیان، چونکە خواستی ھاوڵاتیان لەسەر کارەبا زیاد دەکات و بەھۆی پشووەوە فەرمانگەکان کارەبایان ناوێت”.
ئەوەشی ڕاگەیاند:” ڕۆژانی جەژن (٢٢ – ٢٣) سەعات کارەبای نیشتمانیی دەدەینە ھاوڵاتیان”.
سەبارەت بەھەنگاوەکانی وەزارەتی کارەباش بۆ بنبڕکردنی کێشەی کەمی کارەبا، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد”لەمەودوا بەرەو باشبوونی کارەبا ھەنگاو دەنێین و چیتر بۆ دواوە ناگەڕێینەوە، وتیشی: لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵیشدا دەتوانین ٢٤ کاتژمێر کارەبای بەردەوام بدەینە ھاوڵاتیان و ٥٠٠ مێگاوات کارەباشمان زیاد دەبێت”.
سەبارەت بەدەنگۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی کارەبا لەدوای ڕۆژانی جەژن، ئومێد محەمەد وتی:”ئەگەر کارەساتێکی نائاسایی نەیەتە پێشەوە، بەھیچ جۆرێک لەڕۆژانی جەژن بەدواوە کارەبا کەم نابێتەوە، بەڵکو رێژەی پێدانی کارەبا زیاتریش دەکەین”.