نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ،لێدوانەكەی ھەڤاڵ ئەبوبەکر دوورە لەھەموو بنەما و یاسا و رێساکانی ئەنجومەن،مەبەست لێی لەتکردنی کوردستان و تێکدانی یەکڕیزی و دژی داخوازی حیزبە سیاسییەکانە و پێویستە رونكردنەوە بدات.
لهبارهی لێدوانی د.ههڤاڵ ئهبوبهكر سهرۆكی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی كە شەوی ١١-٧-٢٠١٥ وتی:حکوومەت جیاوازی لەنێوان پارێزگاکاندا دەکات، بەنزین لە ھەولێر ھەیە لەسلێمانی نییە، کارەبای ھەولێریان باشکردووە لە سلێمانی نییە، ھیوادارم ئەمە وای لێنەیێت جارێکی دیکە وامان لێبکات داوای ھەرێمێکی سەربەخۆ بۆ سلێمانی بکەین. لەبەرامبەریشدا فراكسیۆنی پارتی داوای رونكردنەوەی لێدەكەن.
مینا سامی،ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی پارتی بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە” ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کاری چاودێریکردنە و پەیامێکی سیاسی بەم شێوەیە کە باس لەپارچە پارچەبوونی ھەرێمی کوردستان بکات دوورە لەھەموو بنەما و یاسا و رێساکانی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەو قسەی کە کردوویەتی ئایدۆلۆژیهتێكی زۆر ترسناکە و مەبەست لێی لەتکردنی کوردستان و تێکدانی یەکڕیزی و دژی داخوازی حیزبە سیاسییەکانە؛ ئەگەر ئەمە داواکاری ئایدۆلۆژیای حیزبێکی سیاسی بێت جێگای نابێتەوە لەھەرێمی کوردستان، چونکە ھیچ لایەنێک خۆی ناخاتە پاڵ ئەو دەنگە نەشازەوە“.
وتیشی”کە باس لەوەدەکرێت جیاوازی لەنێوان پارێزگاکان دەکرێت و بودجە نانێردرێت، ئەوە بەگوێرهی رێژەی دانیشتوانی پارێزگاکانە و خەڵکی ئەزانێت چۆن دابەشدەکرێت و لەھەرێمی کوردستان حکوومەتی بنکە فراوان ھەیە و ھەموولایەنەکان تێدا بەشدارن؛ کە باسیشی كردووه بەشی ئەوان نادرێت ئاخر وەزارەتی دارایی لەدەست ئەواندایە“.
ئەوەشی خستەڕوو”ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە قەیران دروست دەکات، جگە لەو قەیرانانەی لەھەرێمی کوردستان ھەیە“.
سامی ڕوونیشی کردەوە”ئەگەر وەک ئەندامێکی ئەنجومەن قسەی کردووە ئەوە رای خۆیهتی، بەڵام ئەگەر وەک سەرۆکی ئەنجومەن قسەی کردووە داوای لێدەکەم لەو مینبەرەوە بێت ڕوونکردنەوە بدات بۆ ئەندامانی ئەنجومەن، چونکە ئەمەر رای ئەنجومەن نیە و ئەویش گوتەبێژی ئەنجومەن نیە تابێ بەناوی ئەنجومەنەوە قسە بکات“.