نوچه نێت
ئه‌مڕۆ داعش ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردۆته‌وه و چه‌ندین وێنه‌ى دیكه‌ى كوشتارگه‌ى سپایكه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه. یه‌كێك له‌وان كوشتنى ئه‌و گه‌نجه‌یه كه له‌و وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
داعش ئه‌مڕۆ ڤیدیۆیه‌كى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه و به‌شێك له‌دیمه‌نى دیكه‌ى كوشتارگه‌ى سپایكه‌ر ئاشكرا ده‌كات. یه‌كێك له‌وان كوشتنى ئه‌و گه‌نجه‌یه ئه‌و گه‌نجه به‌رله‌كوژرانى به‌رگرى له‌خۆى ده‌كات كه (مورته‌د) نییه. نوێژ ده‌كات و قورئان ده‌خوێنێ كه‌چى داعشه‌كان پێى ده‌ڵێن” به‌گولله بتكوژین یان به چه‌قۆ” ئه‌ویش به‌زمانى وشكه‌وه ده‌ڵێ” له‌گه‌ڵتان ده‌بم مه‌مكوژن، له‌هه‌ردووكیان ده‌ترسم” ئه‌وانیش ده‌ڵێن” ده‌تكوژین قبوڵناكه‌ی له‌گه‌ڵمان بى تۆ مورته‌دى”. به‌بڕواى چاودێران ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى داعش هێمای شكستیه‌تى له‌تكریت و ناوچه‌كانى دیكه و پێشیانوایه ئه‌و ڤیدیۆیه زیاتر هێزه شیعییه‌كان توڕه ده‌كات.
داعش ئه‌و گه‌نجه به‌وپه‌ڕى دڕنده‌یى ده‌كوژێت
0
Share.