دڵدار جەلی زادە : وه‌سیه‌ت
وه‌سیه‌تێک
له‌منه‌وه بۆ ئه‌و
تکا ده‌که‌م مردم ،
له ته‌ک مه‌یخانه‌یه‌ک
بم نێژن ،،،
به پێکێ شه‌رابی
خه‌ست
بم شۆن و ،
به ده‌نگ و
ئاواز‌و گۆرانی ئه‌و
پرسه‌م بۆ بگێڕن ،،،
خۆ ئه‌و پره له پاکی و
بێ گوناحه له گوناح ،
ئه‌وان له خۆیانه‌وه
بوختان ده‌که‌ن
بێ گوناحه‌کان
گوناحبار ده‌که‌ن .