نوچەنێت.تایبەت:
ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتارى كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له لێدوانێكى بۆ نوچه نێت ئه‌و گۆڕانكاریانه ئاشكرا ده‌كات كه له‌دواى جه‌ژن له‌حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێكه سایته عێراقییه‌كان باس له‌و گۆڕانكاریانه ده‌كه‌ن كه وابڕیاره له‌دواى جه‌ژن له‌حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى بكرێت.ئه‌شواق جاف له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه نێت روونى ده‌كاته‌وه كه كورد به‌نیاز نییه گۆرانكارى له‌هیچ وه‌زاره‌تێك بكات.
ئەشواق جاف پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لە لیدوانیكی تایبەت بە نوچەنیت وتی” گۆڕانكارییەكان لەسەر داواكاری كوتلەكان خۆیان بووە بۆ نموونە كوتلەی سەدری گۆڕانكاری لە وەزیرەكانی خۆی كرد. بەڵام وەكو پەرلەمان تا ئەم كاتە هیچ لە گۆڕێ نییە كە وەزیرێك بانگ بكات و متمانەی لیبستینێتەوە، بەنسبەتی كوردیش وەكو من ئاگادارم هیچ كوتلەیەك بەنیازنییە وەزیرەكەی خۆی بگۆڕێت و یەكیكی تر پیشكەشی عەبادی بكات“.
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌شى وتى” گۆڕانكارییەكە لەسەر داوای كوتلەكانە عەبادی نایان گۆڕێت. عەبادی تەنها قبوڵی ئیستیقالەی ئەوان دەكات بۆ نموونە ئەوەی كوتلەی سەدری كردی خۆ عەبادی عیلاقەی نەبوو وەزیرەكان خۆیان ئیستیقالەیان پیشكەش كرد و ئەویش قبوڵی كرد واتە لەسەر داواكاری عەبادی و پەرلەمان نەبووە“.