نوچەنێت-بەغدادیە نیوز
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە نێوەندە سیاسییە عێراققیەكانەوە دزەیان كردۆتە ناو مێدیاكان، دوای تەواوبوونی پشووی جەژن گۆڕانكاریی گەورە لە پۆستە سیاسییەكانی بەغدا روودەدەن، كە بە دەستلەكاركێشانەوەی نووری مالیكی دەستپێدەكەن.
بەهۆی گوتارە تایەفەگەرییەكانی و نەپاراستنی بێلایەنی و سەردانە تاكلایەنییەكانی، بڕیاردراوە نووری مالیكی لە پۆستەكەی لاببرێت. دوای ئەوەی پەیامەكەی پێگەیشتووە، نووری مالیكی رەزامەندی دەربڕیوە و بڕیاریداوە خۆی بۆ كاری حیزبیی تەرخان بكات.
هەر بەپێی ئەو هەواڵانە، بەهۆی ئەدای لااوازی ئیبراهیم جەعفەری وەك وەزیری دەرەوەی عێراق، داوا لە هۆشیار زێباری دەكرێت دووبارە پۆستیوەزیری دەرەوەی عێراق وەربگرێتەوە. لە بەرامبەردا ئیبراهیم جەعفەری دەخرێتە شوێنەكەی مالیكی.
پۆستی وەزیری داراییش دەدرێت بە ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق.
هەروەك حیزبی ئیسلامیی عێراقیش بیری لەوە كردۆتەوە سەلیم جبووری لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لاببات و لە شوێنی ئەو عەبدولقەهار سامەڕڕائی دیاری بكات.