نوچه نێت
داعش ڤیدیۆیه‌كى نوێى كوشتارگه‌ى سپایكه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه كه نیشانى ده‌دات سه‌دان سه‌ربازى عێراقى ده‌كوژرێت.
دوێنێ شه‌و چه‌ند په‌یجێكى نزیك له‌داعش ڤیدیۆیه‌كى نوێى كوشتارگه‌ى سپایكه‌ریان بڵاوكردۆته‌وه. ڤیدیۆیه‌كه 23 خوله‌كه. تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌دان سه‌رباز ده‌ستیان به‌ستراوه به ده‌مانجه و تفه‌نگ ده‌كوژرێن. له‌به‌شێكى ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ربازان ده‌پاڕێنه‌وه. هه‌ر له‌ڤیدییۆكه ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن ئه‌وسه‌ربازانه ده‌گوازرێنه‌وه و دواتریش ده‌كوژرێن. رووداوى سپایكه‌ر یه‌كێكه له‌كوشتارگه نوێیه‌كانى مێژووى عێراق كه به‌بڕواى چاودێرانه‌وه له‌داهاتوودا لێكۆڵێنه‌وه‌ى زۆرى له‌سه‌رده‌كرێت و زۆر نهێنیى دیكه‌ش ئاشكرا ده‌بێت.
داعش ڤیدیۆیه‌كى نوێى سپایكه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
0
Share.

