نوچەنێت.هه‌ولێر:
سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نهێنی و پیلانێكی تایبه‌تی چه‌كدارانی داعش ئاشكرا ده‌كات و به‌نیاز بوون هێرس بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ده‌شڵێت، له 3 میحوه‌ر چه‌كدارانی داعش كراوه‌ته ئامانج و نزیكه‌ی 50 چه‌كداریان لێ كوژراوه.
فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به “وشه”ی راگه‌یاندوە “چه‌كدارانی داعش پیلانێكی نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و رێیه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هه‌ر زوو به پیلانه‌كه‌یان زاندراوه له‌كاتی بوونی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش زوو پێشمه‌رگه ده‌یان كاته ئامانج”.
وتیشی”پیلانه‌كه‌یان بریتیه له‌وه‌ی تا نزیك به‌ره به‌یانی ئێواره خۆیان مالاس ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌ربانگ و له‌كاتی رۆژوو شكاندن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هێرش بكه‌ن و زیان به پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن، بۆیه هه‌ر كاتێك له‌رۆژدا بزاندرێ جموحۆڵیان هه‌یه چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ینه ئامانج”.
ئاماژه‌ی دا”كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نزیك میحوه‌ری ئاسكی موسڵ، رۆژئاوای شه‌نگال جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش هه‌بووه، له‌هه‌ر دوو میحوه‌ر، 2 هامه‌ڕ و 2 زریپۆش و 3 پێكاب بووه، پێشبینی ده‌كرێ زیاتر له 30 چه‌كداریان له‌گه‌ڵ بێ، دوای تۆپبارانی هێزی پێشمه‌رگه، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش بۆردومانی كردوون، دوای نیو سه‌عات به ته‌واوی هێزه‌كه تێكشكێندران”.
ده‌شڵێت:له 3 میحوه‌ر چه‌كدارانی داعش كراونە‌ته ئامانج و نزیكه‌ی 50 چه‌كداریان لێ كوژراوه.