نوچەنێت.هه‌ولێر:
فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی شه‌ریعه‌ت له‌ده‌ستوردا به‌یاننامه‌یه‌ک بۆڕای گشتی ده‌کات و رایدەگەێنێت، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌ستور که‌ئاماده‌نین ئاینی ئیسلام و شه‌ریعه‌ت وه‌ک سه‌رچاوه‌ی بنچینه‌یی و سه‌ره‌کی یاسادانان له‌ده‌ستوردا بچه‌سپێنن با پێناسه‌ی باری که‌سێتییان بگۆرن له‌ڕوی ئاینیه‌وه.
فراکسیۆنی بزوتنه‌وه لە بەشیكی تری بەیاننامەكەی هاتووە:به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت پارتی و یه‌کێتی و گۆران ده‌یانه‌وێت ده‌ستوریكی عه‌لمانی به‌سه‌ر گه‌لی موسلمانی کوردستاندا که له‌سه‌دا 97 موسڵمانه بسه‌پێنن.ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئازادی بیروڕاو مافی تاک و کۆمه‌لگه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مایه‌ی قبوڵ کردن نییه‌و مه‌ترسییه‌که‌ی له پرۆسه‌کانی به‌ناو ئه‌نفال و جینۆساید‌و کیمیابارانی سه‌رده‌می به‌عسیه‌کان که‌متر نییه.
دەقی بەیاننامەكە:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
وه‌ک ئاگادارن ماوه‌که به‌ناوی لیژنه‌ی ده‌ستوره‌وه چه‌ند کادرێکی حزبی خه‌ریکی نوسینه‌وه و ئاماده‌کردنی ڕه‌شنوسی ده‌ستورری کوردستانن، وه‌دوای زیاتر له چه‌ندین کۆبونه‌وه سه‌باره‌ت به پێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌ده‌ستوردا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتن و ئاماده‌نین ئیسلام وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانان جێگیر بکه‌ن له‌ده‌ستوردا.
لێره‌شه‌وه به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت پارتی و یه‌کێتی و گۆران ده‌یانه‌وێت ده‌ستوریكی عه‌لمانی به‌سه‌ر گه‌لی موسلمانی کوردستاندا که له‌سه‌دا 97 موسلمانه بسه‌پێنن.ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئازادی بیروڕاو مافی تاک و کۆمه‌لگه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مایه‌ی قبوڵ کردن نییه‌و مه‌ترسییه‌که‌ی له پرۆسه‌کانی به‌ناو ئه‌نفال و جینۆساید‌و کیمیابارانی سه‌رده‌می به‌عسیه‌کان که‌متر نییه.
له‌لایه‌کی ترگه‌لی کوردستان به‌درێژایی مێژوو جگه له‌چه‌وسانه‌وه‌و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و کوشتنی به‌کۆمه‌ل و کیمیاباران و جینۆساید‌و بێ سه‌روشوێن کردن چ سودێکی له عه‌لمانییه‌کانی ناوجه‌که بینیوه ، ،له‌باشوری کوه‌ردستانیش هه‌رله‌سه‌رده‌ستی هێزه عه‌لمانییه کوردیه‌کان شه‌ری ناوخۆ‌و ئاواره‌یی و بێسه‌رو شوێن کردن و کوشتنی رۆژنامه‌نوسان و دوئیداره‌یی و وڵاتێکی نا دام و ده‌زگایی و قه‌یراناوی به‌رجه‌سته‌بووه و نادادگه‌ریش وه‌کو مێرده‌زمه باڵی به‌سه‌رکوردستانداکێشاوه.
به‌دلنێاییه‌وه کادیره حزبییه‌کانی لیژنه‌ی ده‌ستوری هه‌ڵوێسته‌کانییان سه‌باره‌ت به‌ئایین ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیای پارت و حزبه‌کانیانه و به‌ته‌واوی په‌رده‌یان له‌سه‌ر ڕوی خۆیان لاداوه و هه‌ربه‌هاندانی ئه‌وانیش داوای سیکۆلاریزم و به‌عه‌لمانیکردنی کۆمه‌لگه ده‌کرێت بۆگه‌لێکی موسڵمان. ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی تائیستا حزبه‌سیاسییه‌کانیان له‌وباره‌وه هه لوێستیان نییه.
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه کوردستان نه‌بێته خاوه‌ن ده‌ستوری تایبه‌ت به‌خۆی،چونکه ده‌ستورێک به‌م شێوه‌یه بنوسرێته‌وه و پێگه‌ی شایسته بۆشه‌ریعه‌ت دیاری نه‌کرێت گه‌لی کوردستان ده‌نگی پێ نادات و له‌دژیشی ده‌وه‌ستێت،دلنیاشین زانایان و چین و توێژه کان و بنه‌ماڵه ئاینییه ڕه‌سه‌نه کوردستانیش دێنه سه‌ر هێلی ناره‌زایی و به‌گژداچونه‌وه‌ی خۆیان له‌دژی راده‌گه‌یه‌نن.چونکه کورد جگه له‌ماڵ وێرانی خۆشی و ئاسوده‌یی له‌عه‌لمانیه‌ت نه‌بینیوه.ئه‌وه‌تا هێزه عه‌لمانییه کوردییه‌کان هه‌رله شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه رۆڵیان ئاشکرایه له دروست کردنی ناکۆکی و دابه‌ش کردنی کۆمه‌لگه‌ی کوردی و شه‌ری کوردکوژی و بێ سه‌روشوێن کردن و قڕکردنی هه‌وادارانی یه‌کتری و دوئیداره‌یی و …هتد.
له‌به‌ئه‌وه بۆ مێژوو ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه ده‌ستورییه‌که له‌سه‌ر ئه‌وئاراسته‌یه به‌رده‌وام بن و جێ به‌جێکه‌ری نه‌خشه رێگای حزبه عه‌لمانیه‌کانیان بن واباشه ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه،یاخود پێناسی کاروباری که‌سێتییان له‌روی ئایینیه وه بگۆڕن چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مایه‌ی قبوڵ کردن نییه جه‌ند کادرێکی حزبی عه‌لمانی ده‌ستور بۆ میلله‌تێکی موسڵمان بنوسنه‌وه، هه‌رکه‌س و لایه‌نێک له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێکی علمانی بۆ کوردستان ڕۆڵ و پشکی هه‌بێت خیانه‌تێکی گه‌وره‌ی مێژویی ئه‌نجام داوه.وه هۆیه‌کی ڕاسته‌وخۆشه بۆ توند ڕه‌وی و گه‌شه‌کردنی په‌رگیری و تێکدانی سیمای به‌یه‌که‌وه ژیان له کوردستاندا.
له‌لایه‌کی تر پێویسته نوێنه‌رانی 2 لایه‌نه ئیسلامییه‌که هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته به‌ڕاشکاوی بۆڕای گشتی به‌یان بکه‌ن و خامۆشی بشکێنن و گه‌ر به‌زوترین کات داواکاری جه‌ماوه‌ری موسلمان له‌ده‌ستوردا جێ به‌چی نه‌کرا له‌لیژنه‌که بکشێنه‌وه.
له‌کۆتایی دا وێرای ئه‌وه‌ی ته‌ئکید و پشتگیری له‌به‌رجه‌سته کردنی ته‌واوی ماف و ئازادییه‌کانی پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان و ته‌واوی هاولاتیان له‌ده‌ستورو یاساکاندا ده‌که‌ین،دوباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه پێویسته شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانان بێت و هیچ یاسایه‌کیش ده‌رنه‌چێت پێچه‌وانه‌ی نه‌گؤره‌کانی بیروباوه‌ری ئیسلام بێت.
فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی کوردسستان
25ره‌مه‌زان 1436 کۆچی 12/7/2015 هه‌ولێر