پارتی: پەکەکە ڕێگربوو بارزانی ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕایگەیاند،پەکەکە ڕێگربووە بارزانی ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و ویستی هەژمونی خۆی بەسەر کۆنگرەكەدا بسەپێنێت.

لە ڕۆژى ١٠/١١/٢٠١٣ لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا، پاش گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە سەبارەت بە تەواونەبوونی پێویستییەکانی بەستنی کۆنگرە کە بڕیار بوو لە ٢٥ی هەمان مانگدا ببەسترێت،بەڵام لیژنەى ئامادەکارى کۆنگرە داواى لێبوردنى لە گەلی کوردستان کرد، کە بەهۆی هەندێ گرفتی سیاسی و تەواونەبوونی ئامادەکارییەکان نەیانتوانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ببەستن.

لەوبارەوە هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هۆکاری نەبەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە NRT ڕاگەیاندوە”پەکەکە ویستویەتی هەژمونی خۆی بەسەر کۆنگرەی نەتەوەیی کوردا بسەپێنێت”.

هەورامی كە لەهەمان كات ئەندامی سەركردایەتیشە رونیكردەوە”پەکەکە داوای کردووە نیوەی ئەندامانی کۆنگرەکە لەلایەن ئەوەوە دیاریی بکرێن،لە ڕۆژئاوای کوردستانیش جگە لە پەیەدە و لایەنە سیاسەییەکانی نزیک لەخۆی ڕێگری لەکارکردنی لایەنە سیاسیەکانی تر گرتووە”.

هێمن هەورامی ڕاشیگەیاند “پەکەکە داوای هاوسەرۆکایەتی کردووە و ئەو جۆرە سەرۆکایەتیەش جگە لە ناو پەکەکە لە هیچ شوێنێکی تر نییە”.

وتیشی” پەکەکە ڕێگربووە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com