نوچەنێت.ههولێر:
حكومەتی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوەو تێدا رۆژەكانی پشووی جەژنی رەمەزان دیاری كراون و لەهەمانكاتیش پیرۆزبای جەژن ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی شەهیدان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكات.
دەقی پەیامەكەی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی رادەگەیەنین، سێشەمەی داهاتوو 14ـی تەموزی 2015 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشوی فەرمیە.
هەروەها بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە كە پێشبینی دەكرێت رۆژی هەینی 17ـی تەموز ببێتە یەكەمین رۆژی ، بەهاوڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین كە 17- 22ی ئەم مانگە دەبێتە پشووی فەرمی واتا لە 22ی تەموز دەوامی ئاسایی بە شێوەیەكی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان وخانەوادەی شەهیدان وسەرجەم موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین وهیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری وئاشتەوایی ودەرچوون لەگرفت وقەیران وسەركەوتن بەسەر تیرۆریستان.
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەت
2015/7/12