نوچەنێت.هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری كه‌ركوك دەڵێ،به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراوی سه‌ربازی، به‌سێ قۆناغ توانیومانه به‌رگری له‌كه‌ركوك بكه‌ین،و رێگری له‌تیرۆرستانی داعش بكه‌ین ببنه هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر شاره‌كه بكه‌ین.
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”له‌سه‌ره‌تای په‌لاماری داعش بۆ سنوری كه‌ركوك، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراوی سه‌ربازی، به‌سێ قۆناغ توانیومانه به‌رگری له‌كه‌ركوك بكه‌ین،و رێگری له‌تیرۆرستانی داعش بكه‌ین ببنه هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر شاره‌كه بكه‌ین“.
رونیشیكردەوە”قۆناغی یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش به‌به‌رده‌وامی په‌لاماری ده‌دا، ئێمه ته‌نها به‌رگریمان ده‌كرد و سه‌ركه‌وتووبووین،نه‌مانهێشت داعش پێشڕه‌وی بكات، له‌قۆناغی دووه‌میشدا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌مان له‌داعش پاككرده‌وه كه‌له‌باشوری كه‌ركوك بووبوونه مه‌ترسی بۆ سه‌ر شاره‌كه و دیسانه‌وه به‌رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر‌و گه‌ریلا توانیومانه ته‌واوی پلانه‌كه‌مان به‌سه‌ركه‌وتووی جێبه‌جێ بكه‌ین“.
راشیگەیاند”پلانی سێهه‌میش پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یه كه له‌داعش پاكمانكردوه‌و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و قایمكردنی سه‌نگه‌ره‌كانیانه،بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌له‌ئێستا و داهاتوودا بۆسه‌ر شاری كه‌ركوكی كوردستانی دروست ده‌بن و ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی كوردبوون و كوردستانی بوونی شاره‌كه‌یه و پێشمه‌رگه بۆ هه‌میشه له‌و شوێنانه ده‌مێنێته‌وه“.