نوچه نێت
ئه‌لیكس كچێكى ئه‌مریكى ته‌مه‌ن 23 ساڵه. ئه‌و له‌بێزارى ماڵه‌وه له‌رێگاى چاته‌وه. به‌دواى هاوڕێ گه‌ڕاوه. دواتر كاتێك رۆژنامه‌نووسه ئه‌مریكیه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراوه ئه‌لكیس ویستویه‌تى له‌كه‌سانى نزیكى سه‌ر به‌و رێكخراوه تیرۆریستیه هه‌قیقه‌تى داعش بزانێت. په‌یوه‌ندى به‌یه‌كێكه‌وه كردووه كه ناوى فه‌یسه‌ڵ بووه ئه‌و كه‌سه یه‌كێك بووه له تیرۆریسته گه‌وره‌كان دواتر گیراوه. به‌ڵام ئه‌لیكس ئه‌وه‌ى نه‌زانیوه. ئه‌لیكس ده‌ڵێ” یه‌كه‌م داواى ئه‌وه بوو گوێ له‌مۆسیقا نه‌گرم و نوێژ بكه‌م و له‌وڵاتى كافران بڕۆم” ئه‌لیكس كه ته‌نها له‌گه‌ڵ داپیره‌ى ده‌ژى دواتر كۆمه‌ڵێك دیارى له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ى داعشه‌وه پێگه‌یشتووه و داواى لێكردووه شووى پێ بكات كه ته‌مه‌نى له‌سه‌رووى چڵ ساڵییه‌وه بووه. هه‌روه‌ها داواشى لێكردووه له‌رێگاى سكایپییه‌وه فێرى نوێژكردنى بكات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه ئه‌لكیس خێزان به‌گرنگ ده‌زانێت و نایه‌وێ له‌خێزانه‌كه‌ى دابرێت بۆیه شته‌كان بۆ داپیره‌ى ده‌گێڕێته‌وه له‌كۆتایى په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئه‌لێكس ده‌یه‌وێ ده‌نگى كابرا تۆمار بكات، بۆ ئه‌مه‌ش دروست پێى ده‌ڵێ” من ده‌نگت تۆمار ده‌كه‌م” كه‌چى داعشه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كه دا ده‌خات و دواتر نامه‌یه‌كى بۆ ده‌نێرێت. پاساوى بۆ ده‌هێنێته‌وه كه داعش ئه‌زیه‌تى كه‌س نادات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوا وشه‌ى ئه‌لێكس له‌باره‌ى ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌یه پێى ده‌ڵێ” زۆڵ” خۆشى دواجار ده‌ڵێ” خێزان گرنگه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م ده‌مێنێمه‌وه”.