نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایی به‌شێك له مامۆستایان له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 25 هه‌زار وه‌ك ئابونه،رایده‌گه‌یه‌نێت،وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌متره له‌و بڕه‌ی وه‌ك ئابونه‌ی مانگانه بۆ مامۆستایانی ئه‌ندام له یه‌كێتیه‌كه دیاریكراوه.
به‌شێك له مامۆستایان له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 25 هه‌زار وه‌ك ئابونه ناڕازین،عه‌بدولواحید مه‌حه‌مه‌د، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاندوە”وه‌رگرتنی ئابونه‌ی مامۆستایان به یاسا رێكخراوه ئه‌ویش مانگانه سێ هه‌زار دیناره،ئه‌و پاره‌یه‌ش به مانگانه وه‌رناگیرێت به‌ڵكو ساڵانه‌یه كه له زۆریه‌ی رێكخراوه جیهانیه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت “.
وتیشی”وه‌رگرتنی 25 هه‌زار دینار كه‌متره له‌و بڕه‌ی وه‌ك ئابونه‌ی مانگانه بۆ مامۆستایانی ئه‌ندام له یه‌كێتی مامۆستایان دانراوه،چونكه ئه‌و 25 هه‌زار دیناره بۆ دووساڵه، واتا هه‌رمانگێك هه‌زار دینار بۆ 24 مانگ 24 هه‌زار و هه‌زار دیناره‌كه‌ی تر له‌بری دروستكردنی ناسنامه‌یه“.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان راشیگه‌یاند”بڕیاری وه‌رگرتنی ئه‌و 25 هه‌زاره‌ش به‌یه‌كه‌وه زیاتر بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی كۆنگره ده‌گه‌رێته‌وه، چونكه هه‌ر مامۆستایه‌ك بیه‌وێ به‌شداری له‌ده‌نگدان بكات پێویسته ناسنامه‌كه‌ی تازه بكاته‌وه و ئابونه‌ی ساڵانه بدات“.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”ئه‌وه‌ی له رێگای ئابونه وه‌رده‌گیرێت، 20% بۆ خه‌رجی لقه‌كان و 10% بۆ سكرتاریه‌ت و ئه‌وه‌ی تر كه 70% یه بۆ ده‌سته‌به‌ری مامۆستایانه و وه‌ك هاوكاری ده‌درێت به‌و مامۆستایانه‌ی له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی و هاوسه‌رگیری و خانه‌نشینكردن پێویستیان پێی هه‌یه“.