نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی،دەڵێت،پارتى كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و قوباد تاڵه‌بانیش ئاگاداری كۆی ورده‌كاری رێكەوتن و مەلەفەكانی حكومەتە بەڵام هەڵوێستی ئەو حیزبە جێگەى پرسیاره لەسەر ئەو پرسانە.
دڵشاد شه‌هاب،ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى،ئەو رەتدەكاتەوە كه یه‌كێتیى داواى كۆبوونه‌وه‌ی له پارتی كردبێت و پارتی‌یش وه‌كو هه‌ڵوێستێك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیاندا ره‌ت كردبێته‌وه.دڵشاد شه‌هاب بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە”ئه‌و لێدوانانه دوورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه،نه یه‌كێتى داواى كۆبوونه‌وه‌ى كردووه، نه ئێمه‌یش كۆبوونه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه،پارتى پێیوایه هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ى دێنه پیشه‌وه و له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گوزه‌رێن به گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه چاره ده‌بن، بۆیه ئێمه له‌و روانگه‌یه‌وه نه‌كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و نه هیچ لایه‌نێكى دی ره‌ت ناكه‌ینه‌وه”.
شه‌هاب رونیشیدەكاتەوە”سه‌ره‌تا كه ئه‌و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئیمزا كرا به‌ته‌واوى براده‌رانى یه‌كێتى ئاگادارى ورده‌كارییه‌كانى بوونه،چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه حكوومه‌ت كردوویه‌تى و كاك (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار و ئاگادارى كۆبوونه‌وه‌كه و رێككه‌وتنه‌كه بووه و خۆیشى وه‌كو به‌دواداچوونى خۆى ئاگادارى ورده‌كاریى پابه‌ندنه‌بوونى به‌غدا بووه”.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی ئەوش ئاشكرا دەكات هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستانیشه‌وه كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه،ئەوتی”به‌ڵام له‌ئێستادا و دواى ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوانه به راستى جێگاى پرسیاره كه یه‌كێتى پرسیار له‌وه بكات كه ئایا حكوومه‌ت پابه‌نده به رێككه‌وتنى به‌غدا؟ ئایا ئه‌ركه‌كانى خۆى جێبه‌جێ كردووه؟ یاخود ته‌ئكید له‌وه بكرێته‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كه‌دایه، به راستى ئه‌مه جێگاى پرسیارێكى گه‌وره‌یه! ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست لێى به‌شێكى ململانێیه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه، ئێمه ده‌ڵێین قوتى خه‌ڵك و ژیان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌كان و مووچه‌ى خه‌ڵكى هیی ئه‌وه نین له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه سیاسیانه‌ى كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن تێكه‌ڵ بكرێت. خۆئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستى فه‌رمییانه، به راستى ئه‌وه‌ش جێگاى پرسیاره كه ده‌بێت كامه‌یان هه‌ڵوێستى فه‌رمیى یه‌كێتیى بێت، ئه‌وه‌ى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه یاخود ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌سه‌ر زارى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و به خودى به‌شداریى مه‌كته‌بى سیاسی‌یان له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لایه‌نه‌كاندا هاتووه؟”.
لەبارەی سەردنی نەكردتی پارتیش بۆ لای حزبى شیوعی كوردستان، دڵشاد شەهاب رایگەیاند”پێوه‌ندییه‌كانى حزبى شیوعیى كوردستان و پارتی پێوه‌ندیى قووڵ و میژوویین، بۆیه نه‌مانشاردووه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕوانیمان له حزبى شیوعى هه‌بوو كه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت به چاره‌سه‌ری بدرێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه بێلایه‌ن بن له‌و هه‌ڵوێستانه‌ى كه‌وا له په‌رله‌مانى كوردستاندا گوزه‌ران، یان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌مان هه‌بێ كه لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت،به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕوانییه و ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى له هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانتارێكى حزبى شیوعى هه‌یه، نابێته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌وا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حزبى شیوعى بپچرێت، یاخود پێمان وابێت دواكارى هاوبه‌شمان ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى كه تائێستا بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه سه‌ردانه‌كه رێك نه‌خراوه؛ به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه سكرتێرى حزبى شیوعى لێره نییه”.