نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی ئاشكرای دەكات،له پێش جه‌ژندا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كه‌سوكاری شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌ش ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به KNN ڕاگه‌یاندوە”وه‌زاره‌تی دارایی، سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له پێش جه‌ژندا دابه‌ش بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌داهاتی نه‌وت هه‌یه‌تی و له بانكه‌كانی توركیایه، به دۆلاره، بۆیه به‌ئاسانی بۆ ناگۆڕدێته‌وه به دینار“.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد”بۆ ئاسان ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و كاره، وه‌زاره‌تی دارایی چوار بانكی ڕاسپاردوه پاره‌كه بهێنێته‌وه و بگۆڕێته‌وه به دینار به‌ڵام ئه‌وكاره بۆ پێش جه‌ژن ئه‌سته‌مه، بۆیه وه‌زاره‌تی دارایی له پێش جه‌ژندا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كه‌سوكاری شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌ش ده‌كات و پرۆسه‌كه‌ش تا ڕۆژ پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت“.