نوچه‌نێت: هه‌ولێر
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووته‌وه‌ی ئیسلامی، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ره‌تی ده‌كاته‌وه، كه هیچ پاره‌یه‌كییان له وڵاتی سعودییه وه‌رگرتبێت، چونكه وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، سعودییه پاره‌ی بۆ رێكخراوێك خه‌رج كردووه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه نیه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
ڕوونكرنه‌وه‌یه‌ك بۆڕای گشتی كوردستان
السلام علیكم
برایان و خوشكانی به‌ڕێز: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه نامه گوایه له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه دزاراوه و بڵاوكرایه‌وه و تیایدا ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێنراوه كه هه‌ندێك ناحه‌ز بۆ شێواندنی ڕای گشتی ده‌یانه‌وێت وا له خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پاره‌ی له سعودیه وه‌رگرتووه, له‌م باره‌یه وه ئه‌مه وه‌ڵامی ئێمه‌یه:-
1- هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوه ئیسلامییه خێرخوازیانه‌ی كه‌له كوردستان له دوای ساڵی 1991 كاریان كردووه له سه‌ر داوا و به‌ته‌زكیه‌ی بزوتنه‌وه هاتونه‌ته كوردستان, به‌ڵام دواتر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئازادی كردوون له‌وه‌ی چۆن كاری خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام بده‌ن. بۆیه ئێمه ئاگامان له چۆنێتی وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی داراییان نییه.
2- رێكخراوی (بری ئیسلامی) هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه نییه و ڕێكخراوێكی سعودیه.
3- له‌و نامه‌دا كه‌سه‌رنجی زۆرمان له سه‌ری هه‌یه, هاتووه كه سعودیه بڕی 500,000$ (پێنج سه‌د هه‌زاردۆلار)ی داوه به ڕێكخراوی بری ئیسلامی كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌یه بۆ كاری خێرخوازی ( مزگه‌وت و خوێندنگا و…) له عێراق, له كاتێكدا ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌و ڕێكخراوه‌وه نییه, وه ڕێكخراوی له‌و شێوه‌یه‌مان نه‌بووه!!
4-تێكه‌ڵكردنی ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به ڕیكخراوی خێرخوازی جێگه‌ی گومانه چونكه به ده‌یان رێكخراوی بیانی گومان لێكراو كارده‌كات به‌ڵام كه‌س باسی ناكات و لێی ناكۆلێته‌وه كه‌چی ده‌كات!!, به‌ڵام رێكخراوێك مزگه‌وت درووستبكات و پاره بۆ كاری خێر خوازی وه‌ربگرێت له‌سه‌ر بزووتنه‌وه هه‌ژمار بكرێت جیگاری سه‌ر سوڕمانه!
5-هه‌ركه‌سێك به‌وردی سه‌رنجی به‌ڵگه‌نامه‌كه بدات پرسیاری زۆری بۆ دروست ئه‌بێت(به‌روار و شێوازی نوسین و هتد …) كه‌دوریده‌خاته‌وه كه‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت بێت ، بۆیه گومانمان له‌ساخته‌یی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه هه‌یه .
هه‌ردڵخۆش و سه‌رفرازبن
شێخ عیرفان علی عبدالعزیز