هاوپەیمانی شیعەكان لەبارەی رێككەوتنی نوێ لەگەڵ هەرێم ئەم لێدوانەی دا

0

 

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

ئەمڕۆ شەممە هاوپەیمانێتی شیعەكان رەتیكردەوە رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ببەستن و داوای كرد سەرەتا حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە رێككەوتنە كۆنەكەوە پاشان داوای رێككەوتنی تازە بكات، هەروەك وتی كە رادەستنەكردنی نەوتی كوردستان بە بەغدا گرفت دەنێتەوە.

 

ئەمڕۆ خالید ئەسەدی ئەندامی هاوپەیمانێتییەكە لە لێدوانێكدا وتی “هەرێمی كوردستان دەستپێشخەربوو لە جێبەجێنەبوونی رێككەوتنەكەی پێشوو وەك خۆی، بەوەی بڕی پێویستی نەوتی نەنارد”.

 

ئەسەدی رەتیكردۆتەوە شیعەكان رازی بن لەسەر ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی نوێی نەوتیی لەگەڵ كوردستان، وتویەتی “ئامادەین چاو بە رێككەوتنەكەی پێشوو بخشێنینەوە، بەڵام نابێ داوای رێككەوتنێكی نوێ بكرێت، كە حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت، هیچ رێككەوتنێك سوودی نابێت”.

 

هەروەك هۆشداری داوە فرۆشتنی سەربەخۆیانەی نەوت دەبێتەهۆی درووستبونی كێشە و گرفتی نوێ لەنێوان هەولێر و بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com