نوچەنێت-تۆڕی هەواڵی عێراقی
سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعە عەلا موسەوی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە شاری مەشهەدی ئێران بە مەبەستی بەسەركردنەوەی بریندارانی حەشدی شەعبی، كە لە ئێران چارەسەریان بۆ دەكرێت.
دیوانەكە لە بەیاننامەیەكیدا دەڵێت سەردانەكەی موسەوی دو رۆژ دەخایەنێت و مەبەست لێی ئاگاداربوونە لە باری تەندروستی بریندارە شیعەكان، كە دیوانی وەقفی شیعە تێچووی چارەسەرەكانیانی لە ئەستۆ گرتووە.
شیاوی وتنە بریندارانی حەشدی شەعبی لەسەر ئەركی دەزگای وەقفی شیعە دەنێردرێنە وڵاتی ئێران و پارەی چارەسەرەكەشیان هەر لەلایەن ئەو وەقفەوە دەدرێت.