نوچەنێت-ئەخبار عێراق
بانكی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە ئەمڕۆ شەممە 209 ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە و بە هەمان نرخی 116600 دینار بۆ هەر 100 دۆلار لە رێگەی 30 بانكی ناوخۆییەوە.
بانكی ناوەندی عێراق دەڵێ دوای تێچووی عمولەی بانكیی، هەر 100 دۆلارێك بە 116870 دینار دەكڕن و بە 116900 دینار دەیفرۆشن.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە لە سەرەتا ئەمساڵەوە تاوەكوو ئەمڕۆ بڕی 20 ملیار دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە فرۆشراوە، ئەمەش لەو بڕە كەمترە كە ساڵ پار فرۆشرابوو، كە تێیدا لە هەمان ماوەدا 26 ملیار دۆلار فرۆشرابوو.