ئەبوبەكر بەغدادی ئێستا هەڵگری رەگەزنامەی چ وڵاتێكە؟  

0

 

نوچەنێت-عێراق پرێس

 

لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەتی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات رەگەزنامەی عێراقی لە ئەبوبەكر بەغدادی بسەنرێتەوە.

 

ئەسكەندەر وەتوت ئەندامی لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ شەممە دەلێت تا ئێستاش ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش هەڵگری رەگەزنامەی عێراقییە، سەرەڕای ئەو هەموو تاوانانەی بەرامبەر عێراقییەكان و هەموو جیهان ئەنجامی داون.

 

لە درێژەی بەیاننامەكەیدا وەتوت دەڵێت “ئێمە وەك لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوا دەكەین رەگەزنامەی عێراقی لەو تاوانبارە بسەنرێتەوە، هەرچەند دەستووری عێراقیش رێگە بەوە نادات”، لە بەیاننامەكەدا هەروەها هاتووە “دەبێت بڕگەیەك بۆ دەستوور زیادبكرێت یان بەجۆرێك هەموار بكرێت كە رێگە بدات بە لێسەندنەوەی رەگەزنامە لە ئەبوبەكر بەغدادی”.

 

ئیبراهیم عەواد سامەڕڕائی ئەلبەدری لە هاوینی ساڵی رابردووەوە خۆی وەك خەلیفەی داعش ناساندووە و خۆیشی ناوناوە ئەبوبەكر بەغدادی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com