نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، جه‌ماوه‌ر سزای یه‌كێتی دا، بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی به پارتیشیان وتووه كه ئاماده نین ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكاته‌وه.
قادر ره‌زگه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی: “ئێمه به مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌كردایه‌تیمان وتووه، كه ئاماده نین ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی 30 حوزه‌یرانی رابردوو دووباره بكه‌ینه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه یه‌كێتی له لایه‌ن جه‌ماوره‌وه سزا درا، چونكه یه‌كێتی به‌و هۆیه‌وه باجی قورسی دا”.
ئه‌و ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی وتیشی: “مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ئه‌و راستییه ده‌زانن، بۆیه به پارتیشیان وتووه، كه ئاماده‌نین ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌نه‌وه، كه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی پێی خۆش نیه و به‌هۆیه‌وه سزای حیزبه‌كه‌یان ده‌ده‌ن”.