نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بەتوندی وەڵامی حەنان فەتەلاوی دەداتەوە كە ده‌ڵێ مه‌سعود بارزانی ماندووی کردووین،دەشڵێت،خێره فه‌تلاوی چه‌ند جارێکه داوا له‌گۆڕان و یه‌کێتی ده‌کات دژی بارزانی بوه‌ستنه‌وه؟ بێزحمه‌ت هۆشمه‌نده‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان وه‌ڵامێکی کوردانه‌ی فه‌تلاوی بده‌نه‌وه.
دوای ئەوەی حەنان فەتلاوی سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و پەرلەمانتاری عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ”ماندووی کردوون“.
فەتەلاوی هەروەها پەیامێکیش ئاراستەی ”عاقڵەکانی“ یەکێتیی و بزووتنەوەی گۆڕان كرد و وتی:عاقڵەکانی یەکێتی و گۆڕان لە کوێن، ئایا نابینن بارزانی گەلی کورد بەرەو هەڵدێر دەبات؟ بۆ بێ دەنگن؟.
لەبەرامبەریشدا ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،لەمیانی وتارێكدا كە لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەناونیشانی(فه‌تلاوی ڕاست ده‌ڵێ،فه‌رموو ئازابن وه‌ڵامی ده‌نه‌وه)بڵاوی كردوەتەوەو بە توندی وەڵامی فەتەلاوی دەداتەوەو دەڵێت: فه‌تلاوی ڕاست ده‌کات ئه‌گه‌ر بارزانی هه‌ڵگرانی بیری ته‌سک وشۆڤینی عه‌ره‌بی ماندوو نه‌کردبا،ئێستا شتێک نه‌مابوو به‌ناوی کوردستان وفیدڕاڵی پارێزگاکان هه‌مووشتێکی له‌بار بردبوو.
لەبارەی گۆڕان و یەكێتیشەوە ئومێد خۆشناو دەڵێت: ئه‌رێ خێره فه‌تلاوی چه‌ند جارێکه داوا له‌گۆڕان و یه‌کێتی ده‌کات دژی بارزانی بوه‌ستنه‌وه؟ئه‌رێ تۆبڵێی لای فه‌تلاوی کێ هۆشمند و عاقڵه،کێش ناهۆشمه‌ند و بێ عه‌قڵه!؟باشه ئه‌گه‌ر موێک له‌ماسته‌که‌ی فه‌تلاوی نیه،بێزحمه‌ت هۆشمه‌نده‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان وه‌ڵامێکی کوردانه‌ی فه‌تلاوی بده‌نه‌وه،هه‌رچه‌ند دڵنیام له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی فه‌تلاوی ده‌نه‌وه،دێن وه‌ڵامی من ده‌ده‌نه‌وه!.
دەقی وتارەكەی خۆشناو:
فه‌تلاوی ڕاست ده‌ڵێ،فه‌رموو ئازابن وه‌ڵامی ده‌نه‌وه
(ئومێد خۆشناو)
له‌دواین شه‌کرشکاندنیداحه‌نان فه‌تلاوی،به‌دوو ئاماژه زۆر به‌ڕونی قسه‌ده‌کات.
پرسی سه‌ربه‌خۆی کوردستان وجیابوونه‌وه‌ی باشووری کوردستان له‌عێراق به‌ته‌ڵاق وه‌سف ده‌کات وده‌ڵێ یه‌که‌م که‌س ده‌بم پیرۆزبای جیابونه‌که بکه‌م به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی سنوری کوردستان ئه‌وسنوره‌ی پێش پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق بێت،هه‌روها ده‌ڵێ مه‌سعود بارزانی ماندووی کردووین.
فه‌تلاوی ڕاست ده‌کات ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانی هه‌ڵگرانی بیری ته‌سک وشۆڤینی عه‌ره‌بی ماندوو نه‌کردبا،ئێستا شتێک نه‌مابوو به‌ناوی کوردستان وفیدڕاڵی پارێزگاکان هه‌مووشتێکی له‌بار بردبوو.
هه‌روها ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانی نه‌بوایه‌و هه‌ڵگرانی عه‌قڵیه‌تی فه‌تلاوی ئاسای ماندوو نه‌کردبا،بێ‌شک ئێستا له‌باشوری کوردستان له‌بری سه‌ربه‌خۆی وڵات داوای قوتابخانه‌ی کوردیمان بۆمنداڵه‌کانمان ده‌کرد!
له‌به‌شێکیتری شه‌کرشکاندنه‌که‌ی
خانمی فه‌تلاوی داوا له‌هۆشمه‌ندوعاقڵه‌کانی ناو یه‌کێتی وگۆڕان ده‌کات،که‌به‌رانبه‌ر هه‌نگاوه‌کانی بارزانی بێده‌نگ نه‌بن وداوایان لێده‌کات له‌کوێن وبۆده‌نگیان نیه.
حه‌قی خۆمانه بپرسین،
ئه‌رێ خێره فه‌تلاوی چه‌ند جارێکه داوا له‌گۆڕان و یه‌کێتی ده‌کات دژی بارزانی بوه‌ستنه‌وه؟
ئه‌رێ تۆبڵێی لای فه‌تلاوی کێ هۆشمند و عاقڵه،کێش ناهۆشمه‌ند و بێ عه‌قڵه!؟
باشه ئه‌گه‌ر موێک له‌ماسته‌که‌ی فه‌تلاوی نیه،بێزحمه‌ت هۆشمه‌نده‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان وه‌ڵامێکی کوردانه‌ی فه‌تلاوی بده‌نه‌وه،هه‌رچه‌ند دڵنیام له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی فه‌تلاوی ده‌نه‌وه،دێن وه‌ڵامی من ده‌ده‌نه‌وه!
له‌کۆتایدا جارێکی‌تریش ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وقسه‌یه‌ی پێشووم ده‌که‌مه‌وه،که‌فه‌تلاویه‌کان فت ده‌که‌ین و عێراقی عه‌ره‌بی توڕ هه‌ڵده‌ین و ده‌وڵه‌ت ئاوا ده‌که‌ین.