نوچەنێت.هه‌ولێر:
یەكێتی و ئایندە رایدەگەێنن،هاوڕاین كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێن.
ئه‌مڕۆ وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ردانی حزبی ئاینده‌ی كوردستانی كرد‌و لەگەڵ قادر عه‌زیز سكرتێری ئەو حزبە كۆبونەوەو پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتیان له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی ده‌ستوور و سه‌رۆكی هه‌رێمی بۆ حزبی ناوبراو روونكرده‌وه.
بەپێ هەواڵێكیش كە لەپەیجی سكرتێی حیزبی ئایندە بڵاوكراوەتەوە،سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستور و سه‌رۆكی هه‌رێم ، هه‌ردولا هاورابوون كه كوردستان پێویستی به ده‌ستورێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی هه‌یه كه سیسته‌می حوكومرانی تێیدا سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی بێت و ماف و ئازادیه‌كانی تاك و گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبون و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه و دیموكراسیانه‌ی ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر بكات.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به هه‌مان شێوه هه‌ردوولا هاورابوون له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ریه‌ك له‌عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه و نه‌سروڵڵا سورچی سازكرا.
له‌وكۆنگره‌یه‌دا عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند: سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لای لایه‌نه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دێت كه مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریداوه سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بكات له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستوور.
وتیشی: له‌گه‌ڵ حزبی ئاینده هاوڕابووین كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا نه‌سروڵڵا سورچی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئاینده وتی: له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی هاوڕاین كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.