نوچەنێت.ههولێر:
پەرلەمانتارێكی پارتی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێ، ھەرێمی کوردستان ئەو گەرەنتییەی بە دەست ھێناوە ئەوکات نەوتی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ فرۆشتووە.
ئەردەلان نورەدین،پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”کە ھەرێمی کوردستان ئەو گەرەنتییەی بە دەست ھێناوە ئەوکات نەوتی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ فرۆشتووە“.
وتیشی”جگە لەوەش بەغدا رەنگە قەیرانی دیکەش بۆ ھەرێمی کوردستان دروست بکات، بەڵام ھەرێمی کوردستان ئەگەر سەربەخۆیی ئابووری راگەیاند سەرکەوتوو دەبێت و، پارەیەکی زۆرتر لەوەی بەغدا بۆی رەوانە دەکات بە دەستی دەھێنێت و پێویستی بە بەغدا نامێنێت“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی دووپاتشی کردەوە کە”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە لەگەڵ دانوستاندا بووە و، ویستوویەتی لە ڕێەگیەوە ئەو کێشانەی لەگەڵ بەغدا ھەیەتی چارەیان بکات، بەڵام بەغدا ئامادە نەبووە“.