نوچه نێت
سایتێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، نورى مالیكى به‌ڵێنى به فوئاد مه‌عسوم داوه دواى جه‌ژن ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و خۆى بۆ كارى حزبى ته‌رخان بكات.
سایتى (العباسیه نیوز) راپۆرته هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه. له‌به‌شێكى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات له 27ى مانگى رابردوو، فوئاد مه‌عسومى سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانى مالیكى كردووه و له‌ماڵه‌كه‌ى دا به‌ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه. سایته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌عسوم به‌یاوه‌رى فریاد ره‌واندزى بووه، به‌ڵام فریاد له‌كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار نه‌بووه. كه‌چى ده‌شڵێ وه‌ك ده‌ركه‌وتووه مه‌عسوم ره‌خنه‌ى له‌مالیكى گرتووه له‌وه‌ى لێدوانى تایفى ده‌دات و پابه‌ند نابێت به پۆسته‌كه‌ى. له‌به‌رامبه‌ریش دا مالیكى به‌ڵێنى به‌مه‌عسوم داوه دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه. وه‌ك له‌راپۆرته‌كه هاتووه ئیبراهیم جه‌عفه‌رى ده‌چێته شوێنى مالیكى و مالیكیش خۆى بۆ كارى حزبى ته‌رخان ده‌كات. له‌شوێنى ئیبراهیم جه‌عفه‌ریش، عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كرێته وه‌زیرى ده‌ره‌وه و ئه‌حمه‌د جه‌له‌بیش له‌شوێنى عه‌بدولمه‌هدى داده‌نرێت.
مالیكى ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
0
Share.