توندڕه‌وی فكر و ده‌روێشیی ئایدیۆلۆژیا، مافیا ودكتاتۆرو په‌لامارده‌ر به‌رهه‌مدێنێ!
كوردایه‌تی مافیای به‌رهه‌منه‌هێناوه، ئه‌وه فكری توندڕه‌وانه‌ی كۆمۆنیستی بوو پۆلپۆت و ستالین و كاسترۆ و چه‌ندینیتری به‌رهه‌مهێنا
فریاد هیرانی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیر و فكری چه‌پ و ماركسی زۆر لایه‌نی دره‌وشاوه‌ی مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی تێدایه بۆ یه‌كسانی و ژیانێكی به‌رابه‌ر بۆ مرۆڤه‌كان، به‌ڵام به‌د به‌ختی كورد له‌وه‌دایه چه‌پ و ماركسیه‌كان و كۆمۆنیسته‌كانیشی له چه‌پ و كۆمۆنیستی نه‌ته‌وه‌كانیتر ناچێت!.
كاتی خۆی یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبی شیوعی عێراقی داوای له حكومه‌تی یه‌كێتی شۆڤیه‌ت كردبوو، كه له رادیۆی مۆسكۆ به‌شی كوردیش بكه‌نه‌وه، كه‌چی هه‌ندێ له توندڕه‌وه شیوعیه‌كان و هه‌ندێ له عه‌ره‌به‌كان به‌وه تۆمه‌تباریان كرد كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه له جیاتی شیوعیایه‌تی كوردایه‌تی ده‌كات!! ئه‌مه ئه‌گه‌ر توندڕه‌وی و قیسكه‌ته‌نگی فكری و ئایدیۆلۆژی نه‌بێت هیچیتر نیه، چونكه بوونی به‌شی كوردی بۆ ئه‌وكاته ئه‌سڵه‌ن به قازانجی فكری ماركسی و شیوعی ته‌واو ده‌بوو كه كوردیش گوێیان لێ بگرێ و لێیان تێبگات.
كۆمۆنیسته تاك و ته‌را و توندڕه‌وه‌كانی كورد نه‌مبینیووه و نه‌مبیستووه بۆ له‌حزه‌یه‌كیش تۆزێك واقیعبینانه بیربكه‌نه‌وه، ئه‌وان له خه‌ون و خه‌یاڵێكی زۆر قوڵدان و به زه‌حمه‌ت به‌خه‌به‌ردێنه‌وه تا بتوانن وه‌ك هێزێكی فكری و سیاسی هێمن و له‌سه‌رخۆ رۆڵی خۆیان له مه‌یدانی سیاسی و بانگه‌شه‌ی فكری خۆیان ببینن، ئه‌وه‌نده توندیان كردووه هه‌ر لێدوانێك و هه‌ر شه‌كرێك ئه‌شكێنن لێیان ده‌پسێ!.
کورد تاكه نه‌ته‌وه‌ی له‌م سه‌رزه‌مینه‌یە كه نزیكه‌ی چل ملیۆن ئینسان زیاتره تا ئێستاش خاكه‌كه‌ی داگیركراوه و مافی كه‌لتوری و زمان و مێژووی پێشێل ده‌كرێت، كه ئه‌مانه مافی سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤێكه، كورد وه‌ك باقی نه‌ته‌وه‌كانیتر مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌رزانه له‌سه‌ر خاكی خۆی بژی و خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئاڵای خۆی بێت، ئه‌گه‌ر برا كۆمۆنیسته‌كانمان ئه‌و مافانه به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ره‌وا ببینین و به كوردی ره‌وا نه‌بینن، نیشانه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یانه له بنه‌ما بنچینه‌یی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی فكری ماركسی، چونكه ئه‌م تێزه له‌سه‌ر ئه‌ساسی یه‌كسانی داڕێژراوه، توندڕه‌وی و بێسه‌روبه‌ری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌وه‌دایه كه كوردایه‌تی ته‌نیا له یه‌كێتی و پارتی ده‌بینن، له‌وه‌شتر به‌رته‌سكتر كوردایه‌تی تاپۆئه‌كه‌ن له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك یان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون، كه له راستیدا كوردایه‌تی زۆرله‌مه به‌رفراوانتره و هه‌موو كوردێك هه‌قێكی ئاسایی خۆیه‌تی به شێواز و قه‌ناعه‌تی خۆی كوردایه‌تی بكا، كوردایه‌تی مافیای به‌رهه‌منه‌هێناوه، ئه‌وه فكری توندڕه‌وانه‌ی كۆمۆنیستی بوو پۆلپۆت و ستالین و كاسترۆ و چه‌ندینیتری به‌رهه‌مهێناوه، كه بۆته مایه‌ی ره‌شكردنی مێژووی بزاڤه ماركسی و كۆمۆنیستیه‌كانی هه‌موو جیهان. ئه‌گه‌ر ئه‌وان یه‌كێتی و پارتی به مافیا و گه‌نده‌ڵ ئه‌زانن بۆ نایه‌ن چاكیان بكه‌ن یان بیانڕوخێنن!. به‌ڵام ئه‌وه مه‌یدانی سیاسی كوردستان ئه‌بینین ده‌سه‌ڵات هه‌یه و ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه هه‌ردووكیشیان پابه‌ندن به كوردایه‌تییه‌وه ئۆپۆزسیۆن كۆمۆنیستی توندڕه‌و نیه تا خۆی كردبێته به‌دیلی كوردایه‌تیه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ڵقوڵاوی بیر و خه‌باتی كوردایه‌تین داوای چاكسازی و خۆ نوێكردنه‌وه له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كی زۆر دیموكراسی و پێشكه‌وتوخوازانه‌یه و نمونه‌یه‌كی جوان نیشانی دونیا ده‌ده‌ن، ئه‌وه كوردایه‌تیه ئه‌م نمونه جوانه نیشان ده‌دا نه‌ك كۆمۆنیستی توندڕه‌و كه له گۆڕه‌پانی سیاسی ئێستای كوردستان محه‌لی نیه له ئیعراب!! وجودی نیه بۆیه تاك و ته‌راكانیان په‌لاماری كوردایه‌تی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن هه‌ین! به‌ڵام ئایا ئه‌مه بوونه؟.
