دۆخی کوردستان وامان لێ ئەکات زیاتر کاری نیشتیمانی بکەین

0

ئاواز دانەرو هونەرمەندی بەتوانا هەڵکەوت زاهیر ساڵانیکە خزمەت بەهونەرو دەکات شۆرشێکی بەرپا کردو لەمەیدانی هونەریدا،  چەندین ئافرەتی هێنایە ئەو مەیدانەوە  بە ئاوازەکانی خزمەتی کردن ..  ئەوپێی وایە  کوردستان لە ئێستادا لە باورودۆخی جەنگدایە، قەیرانی دارای  کێشەیەکی زۆری دروست کردوە لەبەر ئەوەی کە حکومەت بودجە و دارایی نەبی شەریکەکانیش ئیشیان کەم ئەبیت ئەوەستن، جگە لە نەبونی  سپۆنسەر، بەڵام هەڵکەوت زاهیر چەندین بەرهەمی لە ئەستۆی خۆی بە ئەنجام گەیاندوە بە هونەر بەشداری ئەو جەنگە دەکات.

 

 

قەد بروام بە رەسەنایەتی نیە، زمانی میوزیک زمانێکە بە هەموو زمانەکانی دونیا قسە دەکات لە هەموو وڵاتێک باس لەوە دەکرێت ستایلی میوزیک چیە نەک میوزیکی ولاتێک چیە 

هونەر دەروێکی سەرەکی هەیە لەهەموو رویەکەوە هەر لە بوارەکانی جەنگدا ،هەتا لە ووشیارکردنەوەی خەڵکدا

 

ئالان عومەر: بەرهەمی گەرییان بە دەنگی هونەرمەند باخان وتراوە؟ چ قسەیەکتان هەیە لەسەری و تیکستی کێە؟ هەتا چەند لەگەڵ ئەم بەرهەمە مانوو بون؟

هەڵکەوت زاهیر: ئەم بەرهەمە لە ئەلبومی ڤالاناتاینە و یەکەم تەجروبەم بوو ، کە لەتیکستی شاعر ئەدیب چەلکیە بە زاراوەی کرمانجیە ، بێگومان هەموو کارێک ماندوو بون و شەونخونی دەوێت ، میوزیک لە تورکیا کراوە ، دەنگی هونەرمەندەکە لە هۆڵەندا تۆمار کراوە ،کاوە شیخ وەک ئەندازیاری دەنگ ، کاری دەنگی کردوە لە کوردستان.

ئالان عومەر: گۆرانی گەریام بە شێوە زاری کرمانجیە ئایا بیرۆکەی بەرێزتان بوو یان ئەمە چۆن بوو؟

هەڵکەوت زاهیر: بێگومان بیرۆکەی خۆم بوو لەگەڵ هونەرمەندەکەدا رامان یەک بوو کە بەرهەمێکی کرمانجی لە ئەلبومەکەدا هەبێت، بۆیە پەیوەندیم بە شاعیر ئەدیب چەلکیەوە کرد تیکستەکەی بۆ نوسین و بۆ من جێگای یادگاریەکی خۆشە ،چونکە یەکەم تەجروبەم بوو کە کار لەسەر زاراوەی کرمانجی بکەم ومیلۆدی بۆ دابنێم .

ئالان عومەر: کەوایە بابپرسین دوای بەرهەم هێنانی شاکاری جوانی هونەری خەریکی چ کارێکن، چیتان لەبەر دەستە  وەکو کاری هونەری؟

هەڵکەوت زاهیر: من بەردەوامم، بە کۆمەڵیک پرۆژەو کاری نوێوە خەریکم ، لە ئیستادا چەند بەرهەمێکی نیشتیمانیم چونەتە قۆناغی کلیپ کردنەوە ، یەک لەوبەرهەمانەی کە بۆ شەهید هوجام بوو لەم ماوەدا بڵاوکرایەوە  بە دەنگی هونەرمەند شانیا . چرای شەهید بە دەنگی کچە هونەرمەندی فارس نیدا ، رابن رابن بە دەنگی هونەرمەند میرا ، ئەمانە چەند بەرهەمێکی نیشتیمانی بوو،  بەرهەمی نوێترم چرای ئەفسانەیە بە دەنگی هونەرمەند نیدا ئەو بەرهەمە بەشێوەی کوردی فارسیە فادی حەداد کاری دەر‌هێنانی بۆ کلیپەکە کردوە لە ووڵاتی لوبنان ، وەچەند  پرۆژەیەکی تر نێستیمانیشم لەبەردەستە کاریان لەسەرئەکەم ، لەوانەش بۆ هونەرمەند ئالان عومەر.

ئالان عومەر: ئەی بۆچی ماوەیەک شێوەیەک لە ساردبونەوە دەرئەکەوێت لە کارەکانت، وەک ئەو کاتە نیت کە گەرایتەوە کوردستان لەساڵێکدا چەند ئەلبومێکت دەخستە بازارەوە ؟

هەڵکەوت زاهیر: بەهۆی باروودۆخی کوردستان کە لە ئیستادا لە جەنگدایە و وەزعی ئییقتیصادی زۆر خراپ هەیە، شەری داعش هەیە ،کێشەی دارایمان زۆر هەیە .زۆربەی شەریکەکان لە کوردستان وەستاون ئەتوانین زۆر نادرەن بە کەمی بودجەیەک پەیدا بکەین ،بەلام لەگەل ئەوەشدا من لە ئێستادا پر لەکارم لە کوردستان ، وە لەم دووساڵەی ئەخیردا چەندین کارم ئەنجام داوە جگە لە زمانی کوردی بە زامنی عەرەبیش ئەنجام داوە بە چەند زمانیکی دیکە . کوردستان ئەو دەرفەتەی تیا نیە بتوانین ئەو بەرهەمانە بەو شیوازە بەرهەمی زۆر هەبیت ، دواتریش لە تەجروبەیەکی زۆر حەتمەن پێم خۆشە نابغ و دەست نیشان کردنێکی باش بکەم بۆ بەرهەمەکان ، ئەوکاتە هەنگاوێک لە پێشمان بوو کە بتوانین گەشە بە گەنج بدەین ، گەشە بە رۆڵی ئافرەت بدەین لە گۆرانیدا ،وە لە ئێستادا من هەڵبژاردنی شتی باش دەکەم لەکارەکانمدا.

ئالان عومەر: ئەوبەرهەمەی کە بۆ پێشمەرگەت ئامادە کردبوو بە دەنگی کچە گۆرانی بێژی فارس نیدا، ویستت چی بڵیی لە رێیەوە بە پێشمەرگە و چی بە گوێگر بلێی؟

هەلکەوت زاهیر: دیارە پێشتر ئاماژەم پێ کرد کە دۆخی کوردستان وامان لێ ئەکات زیاتر کاری نیشتیمانی بکەین، ئێمەش مەبەستمانە کە نەوەی داهاتوو رۆڵی ئەو قۆناغە وەک مێژویەک  بزانن  زانراو بێت، من تەجروبەم هەمیشەلەسەرزمانەکە هەبوە ، بۆ یەکەم جار بوو هونەرمەندێکی فارس توانی سەرکەوتوبێت تاقیکردنەوەیەکی باش سەرکەوتنێکی بەدەست بهێنێت ، کە بە زمانێکی باشی کوردی گۆرانی بۆ شەهیدانی کوردستان بڵی ، لای خۆشیەوە فکرەکەی پی باش بوو پەسەندی کرد . توانیمان هونەرێکی وا بکەین کە فیئەی باشتر و جەماوەری باشتر لە موعاناتی پێشمەرگەو شەهیدانی کوردستان تێبگەن و بزانن ..

ئالان عومەر: لە داهاتوو لەگەڵ نیدا بەردەوام دابن لەکاری هونەری یان نە؟ ئەگەر بەردەوام دەبن بەزمانی کوردی کار دەکەن یان بە زمانی فارسیش ؟

هەڵکەوت زاهیر: لەئێستادا نیدا دوو بەرهەمم کردوە بۆ نیدا  کە بە زمانی کوردی  بەرهەمیکیان لە تیکستی مامۆستا حەمە سەعید حەسەن ، ئەوی تریان تیکستی خۆمە ، هەم بە فارسی و هەم بە کوردی لە پرۆژەمدایە کە پێکەوە کار دەکەین لەگەل ئەم خانمەدا ..

 

ئالان عومەر: ئێستا کوردستان لە دۆخی جەنگدایە ، ئێوەش بەکاری هونەری بەشداری ئەو جەنگەن، پێت وایە هونەر لە دۆخی جەنگا ئەتوانێت چی بکات ،، تا چەند گرنگی خۆی هەیە بۆچی گرنگە ؟

هەڵکەوت زاهیر: گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە لە رووی هاندان و حەماسی نەوەکان و گەنجەکانمان و ووشیار بونەوەی خەڵک کە هونەر رەوتێکی هەرە گرنگە بە نسبەت کۆمەڵگاوە ، بەنسبەت ئەحداس و واقیعەکان و نیشاندانی لە رێی کلیپێکەوە کە ئەمرۆ هونەر تەتەورێکی زیاتری کردوە لەمماوەی ٢٠ سالدا کە دەتوانین لە پێنج دەقە وەکو فیلمێک یان فیلمێکی دیکۆمێنتاری یان شێوازێک لەوە لە باگراوندی کارە نیشتیمانیەکاندا بەکاری ئەهێنین ، تەجروبەی ولاتەکانی ئەوروپا و سەورەی فەرەنسی هەتا لە ولاتی میسرو لوبنان ئەوانە هەمیشە سرودە نیشتیمانیەکان توانیویانە رۆڵیکی هەرە سەرەکی ببینن لە رووی مێژوو نیشاندانی حەدەسەکە بۆ جەماوەر .

ئالان عومەر: قەیرانی دارای ، هەتا چەند قەیرانی بۆ هونەریش دروست کردوە ؟ ئەگەر کێشەی دروست کردوە کێشەکە لە چیایە ؟ حکومەت هاوکاری ناکات یان کۆمپانیاکانیش پاشکشەیان کردوە لە هاوکاری هونەری ؟

هەڵکەوت زاهیر: بە رای من کێشەیەکی زۆری دروست کردوە لەبەر ئەوەی کە حکومەت بودجە و دارایی نەبی شەریکەکانیش ئیشیان کەم ئەبیت، شەریکەکانیش  بە گشتی دوورکەوتونەتەوە لە سپۆنسەر . تا ئێستا من ٣-٤ بەرهەمم کردوە هەولمان داوە لەسەرتوانای خۆمان لەسەر ئەرک و بودجەی خۆمان کاری تۆمار کردن بکەین ،هیچ کۆمەکێک لە هیچ شەریکات یان حکومەت بە هیچ شێوەیەک وەرنەگیراوە  بەداخەوە  تەسیریکی زۆری کردوە هیوادارم ئەو قەیرانەش کۆتایی پێ بێت ، چونکە هونەر دەروێکی سەرەکی هەیە لەهەموو رویەکەوە هەر لە بوارەکانی جەنگدا ،هەتا لە ووشیارکردنەوەی خەڵکدا وەکو نەریتێک گەشەی کولتوری هەبێت کۆنسرێت هەبێت ، مهرەجانات هەبێت ئەمانە هەموو توشی قەیران بون لەناو کوردستاندا .

ئالان عومەر: سەرۆکی حکومەت لە ووتارێکدا ووتی وێڕایی قەیرانەکان لە پشتیوانیکردنی هونەروو فەرهەنگ بەردەوام ئەبین،، هیچ زانیاریەکت هەیە لەو بارەوە ؟ جۆن ئەو پشتیوانیە ئەکەن ؟ چۆن لەگەل قەیرانەکان پشتیوانیەکە ئەگونجێنن ؟

هەڵکەوت زاهیر: هەمیشە بە پێی تەجروبەی من چەند ساڵێکم لەناو سەرۆکی حوکمەتی پێشتر. سەرۆکی حکومەت خەمخۆری هەبوە بۆ کولتورو ، گەشەی گەنجان و یافرەتان بە تایبەتی هونەریش بە گشتی لە هەموو رویەکەوە بە سینەما و بە میوزیک و شانۆو شیوەکاروو هەموو بوارەکانی کەوە ، ئومێد بەخشە کە سەرۆکی حکومەت هەمیشە پەیامیکی داوە حەتمەن دراسەتێکی باش لە پشتەوە هەبوە هەوڵ وبێگومان منیش ئومێدم بەوە هەبوە لە داهاتویەکی نزیکدا  بتوانریت ئەو قەیرانە کۆتایی پێ بێت و پشتگیری هونەر بکرێت بە هەموو چەشنێک وبە هەموو بەشەکانی ترەوە.

ئالان عومەر: بەرهەمی پەنجەرەکەم ، رات چیە لەسەر گۆرانی بێژەکە ؟

هەڵکەوت زاهیر: پەنجەرەکەم یەکێکە لە بەرهەمە هەرە خۆشەویستەکان لە ووڵاتی میسر کاری میوزیکی بۆ کراوە ، دابەشکردنی لەلایەن موسیقاری بەناوبانگ  یەحیا مەوجی، ئاوازی خۆمە و تیکستی دکتۆر ئاراس عەبدولکەریم ، ئەم گۆرانیە یەکیەک لەو گۆرانیە شیرینانەی کە خۆم زۆرم خۆشەوێت  ، لەوانەیە لە حەفتەیەک دووتا سی جار گوێ لەم بەرهەمە بگرم ، بەلامەوە بەرهەمێکی زۆر پوختە و کەسانی جیاواز گوێیان لەم بەرهەمە هەبوە ،ئالان عومەریش توانیویەتی بە ئەدایەکی زۆر نەرم تێگەشتو لەم گۆرانیە ئەدای کردوە کە گوێبیستی ئەم بەرهەمە ئەبیت ئاسان نیە زۆر زەحمەتی تیداتە و ئەدایەکی باش و پرۆفیشناڵی کردوە رەنگە هەندی کەس لە دەنگی هونەرمەندەکانمان تێنەگەشتبێت ، بەڵام تا دێت کە دەبێت ئەزیەتی گوێبیست نەدات و بتوانێت بە نەرمی ئەدا بکات ، ئالان عومەریش یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە زۆر نەرمە زۆریش بە ئیحساسانە ئەدای گۆرانیەکەی کردوە هەست زۆر گرنگە لە گۆرانی ووتندا، لای خۆمەوە دەست خۆشی لێئەکەم .

ئالان عومەر: لە زۆربەی دونیا بۆ زیندوو راگرتن ،گرنگی بە فۆلکۆری خۆیان ئەدەن ، یان بۆ وون نەکردنی ئەوەی پیی ئەڵێن رەسەنایەتی بەرهەمە فلکلۆرییەکان ئەوەندە بگونجێت  وەک بنەمایەک بەکاری ئەهێنن بۆ ئاوازی نوێ، ئەمە هەتا چەند بە گرنگی ئەزانن؟  ئەگەر گرنگە هەتا چەند گرنگە؟ ئەگەر گرنگیش نیە بۆچی گرنگ نیە ؟

هەڵکەوت زاهیر: یەکەم جار من بروام بەو ووشەیە نیە وەکو رەسەنایەتی ، زمانی میوزیک زمانێکە بە هەموو زمانەکانی دونیا قسە دەکات لە هەموو وڵاتێک باس لەوە دەکرێت ستایلی میوزیک چیە نەک میوزیکی ولاتێک چیە  ئەمە لای من نیە؟هەرکەس دەچێتە وڵاتێک گوێ لە میوزیکی ئەو ولاتە دەگرێت دەبێت گوێ لە توراسی ئەو ولاتە  دەگرێت وەک ستایل هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات  ئەو رۆشنبیریە لەناو وڵاتی ئیمە بە داخەوە لاوازە ، خەڵک باسی رەسەنایەتی دەکرد  ، فۆڵک میوزی هەیە کە ئەمە میوزیکی نەزانراوە بەس دەکریت بلێن لە فڵان مەنتیقە  یان ناوچەیەک شوانێک کەسێک  وتبێی هەمەجۆری ئەو ناوچەیە چۆن بێت وەکو بادینان، هەورامان فلکلۆری دەولەمەندمان هەیە . من وەکو خۆم  لەسەر هەموو ستایلەکان کارم کردوە بە شەرقی و غەربی و هەموو شێوازەکانەوە ، بەلام من هەوڵم داوە وەک خۆم بۆ نمونە گۆرانی هەورامیم تۆمار کردوە و ئاوازم بۆ داناوە ، بۆ نمونە ئاوازم بۆ هونەرمەند هانی داناوە سەنگی هەواران ئەمە ئاوازی خۆمە ،بەلام نزیک لەوفۆرمە کە خەڵک بە شیوازێکی نوێ  یان بۆ نمونە گۆرانی بە زاراوەی کرمانجی کردوە یەک لەوانە بۆ ئالان عومەر  بۆ ئەیوب عەلی بۆ لۆکە توانیومە لە فۆرم و ریتمی ئەو شیوازەی کە هەیە ، لە فۆڵکی ئەو وڵاتە یان ئەو ناوچە بابڵێین بەشێوەیەکی مۆدێرن لە رۆحی نزیک لەوانەوە کارم کردوە ، من ئاماژەم دا پێشتریس قەد بروام بە رەسەنایەتی نیە ،لە مەوزوعی میوزیک رەسەنایەتی دابنریت ئەو شتە نیە لای من ، لە ولاتی ئەوروپا کەس ناڵیت میوزیکی ، نەمسا یان میوزیکی ئەلمانیا ، ئەوە ستایلی ئەوە .

ئالان عومەر: زۆر هونەرمەندی نوێ لە رێگەی تۆوە دەرکەوتن وناسران ،، لەهەمان کاتدا ئیشت لەگەڵ ئەو هونەرمەندانەدا کردوە کە ئەزمونیان هەیە، ئیش کردن لەگەڵ کامیان ئاسانترە بۆ تۆ ؟

هەڵکەوت زاهیر: حەسەب هونەرمەندەکە کەوتوە بۆ نمونە من ئەزمونم لەگەڵ مەرزیە فەریقی و لەیلا فەریقی و ئالان عومەر ، پەیوەند جاف، ئەیوب عەلی  کردوە هەر یەک لەوانە ئەزمونێک وشارەزاییەکی خۆیان هەبوە ، کاتێک هونەرمەندێک کە لەسەرتاوە دێنێت تۆ چیت بوێ بەو فۆرماتە رێگای پێ نیشان ئەدەی ، بەڵام مومکنە کە هونەرمەند ئەزمونیکی هەیە بە زەحمەت ستاییلو فۆرمی تۆ وەربگرێت ، هەرچەند لەگەڵ ١٠- ١٥ کەس کارم لەگەڵ ئەو هونەرمەندانە کردوە کە ئەزمانیان هەبوە لە کوردستان سەختی بۆ من نەهاتوەتە پێشەوە بە پێچەوانەوەهەرچەند من توانیومە فۆرمی خۆم لەگەلیدا بگونچینم کار بکەین بەڵام هەمیشە کەسیک دینیت وەکو سەرەتا ریگای پێنیشان ئەدەی حەتمەن سەخترە بەلام ئاسانترە کە رێگاکانی پێ نیشان بدەی بەڵام ئەوەی ئەزمونی هەیە ئاسانترە لە وەرگرتن بەلام سەخترە لە هاتنە سەررێگاکەی مانای دوو شێوەی عەکسن لەگەڵ یەک ئەوەی کە سەرەتا دەستپێ ئەکات ئاسان ئەتوانێت ئەو فۆرمەی کە ئەتەوێت پێی بکەیت بەڵام شارەزای نیە لە بوارەکە  ئەوەی دوەمیان شارەزایە لە بوارەکەدا بەڵام سەختە بۆ هاتنە سەر سکە کە تۆ ئەتەوێت پێێ بکەی بەلام شارەزای نیە لە وەرگرتندا لە هەندێ تەجروبەدا نە ئەتوانم بڵێم  لە لەیلا فەریقی ، ئالان عومەر ،مەرزیە ، پەیوەند جاف ئاسان بوە ئەو کارە ، لەگەڵ ئەیوب بە ووردەکاری زیاترکارمان کردوە تا توانیویەتی ستایلەکان وەرگریت وەک خۆی ، بەلام لە هونەرمەندان ئالان عومەر، لەیلا فەریقی ئاستی تیگەشتنەکانمان زۆر زیاتر بوە  لە یەکەوە .

ئالان عومەر: لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندی عەرەب کارتان کرد مەبەستان چی بوولەو کارانە؟ ئایا مەبەست تێکەڵاوی کاری هونەری کوردی / عەرەبی بوو یان مەسەلەیەکی بازارگانی هونەریە؟ یان چی ؟

هەڵکەوت زاهیر: نەخیر من لە سالی ٢٠٠٦ کاری دوێتم کردوە کوردی عەرەبی لەبەینی هەردوو هونەرمەند عەلی حجار و – لەیلا فەریقی کە سەرکەوتنێکی یەکجار زۆری بەدست هێنا توانیمان هونەرمەندی خۆشمان لە رێگەی میدیا عەرەبیەکانەوە بناسینین ، ئەمە گەنگاوی یەکەم بوو ، بەلام قۆناغی دوەم رەنگە کە دەستم بە هەندێ بەرهەمی تر کرد کە لەوانە هەنگاو نان بۆ گەورە هونەرمەندانی عەرەب  وەکو میادە حناوی سەمیرە سەعید کە هەردوک یەکیێکن لە عملاقەکانی عەرەب ، لەسەر تەئریخی وڵاتی تۆ ، مەناخی تۆ ، عەلەمی تۆ یان پەرچەمی تۆ ، گۆرانی بڵێن . ئەمە هەنگاوێکی قورس و بە دەگمەن بوو ، لەوانە میادە حناوی کە نە پێشرەوی عەرەب دەژمێردرێت  بە هەمان شیوە سەمیرە سەعیە یەکێکە لە هونەرمەندە گەورەکان  ئەمە زمەتێکە کە زیاتر بتوانی بە فەرهەنگی وڵاتی عەرەبی نازنامەی کوردستان پەرچەمی کوردستان بە خەڵکی دەروەی کوردستان بناسێنیت  لە مێدیا عەرەبەکاندا سەرجەم پەخش کرا، من توانیم چەندین خەڵاتی لەسەر ئاستی ووڵاتی عەرەبی بەو بەرهەمانە بەدەست بێنم ئەمە ناساندی کولتورتە بەولاتانی تر کە دەبوو پێش من بکرایە ، بەلام خۆشبەختانە من توانیم لەگەڵ ئەو شاعیرە گەورانەی وەک مەحەمد مەهدی جەواهیری ، مەحمود دەرویش کە لە ساڵانی ٦٠ ەتانەوە شعریان بەسەر کوردا نوسیبوو لەگەڵ هونەرمەندانی عەرەب تەلحینی بکەم،  ئەو مەرحەلەیە ئیستا لەبەر دەستمایە  . چەند کارێکی تریشم هەیە بە هەمان شیوە ، کە هیوادارم  چانسیک هەبێت بتوانین بەرهەمیان بێنین ،  بە هەمان شیوە هونەرمەند نەسرین حمیدە کە تیکستی مەحمود دەرویش کە یەکێکە لە بەرهەمە جوانەکان ، وە بەرهەمی ئەربیل کە بۆ پایتەختی کوردستانە  بە دەنگی هونەرمەند سەمیرە سەعید وتراوە ، کوردستان یا موطنی بە دەنگی هونەرمەندی گەورە میادە حناوی وتراوە ..

ئالان عومەر: مایادە حناوی هونەرمەندێکی گەورەی عەرەبە  چۆن توانیتان ئەم ریکەوتنە دروست بکەن هونەرمەندیکی عەرەب گۆرانی بۆ کوردستان بڵێ؟ بێگومان کارێکی ئاسان نیە ؟ میادە حناوی رای چی بوو لەسەر کوردستان ؟

هەڵکەوت زاهیر: من لە حزوری مامۆستەیەکی گەورەی خۆشەویستا بوم کە ماوەی ٣١ سالە نەمبینی بو بە دیداری شاد بوم ، مامۆستا فەریع عیسا کە یەکێکە لەو مامۆستایانەی کە خزمەتێکی زۆری بە هونەری کوردی کردوە هەزارانی وەکو ئیمەی پیگەیاندوە ، ئەو مامۆستایە بوو کە ئەلف و بێی موسیقای فیری من کرد دوای ٣١ ساڵ لە ساری سلێمانی  بینیمەوە ،دانیشتوی ولاتی سویدە ، ئەو مامۆستایەی کە ئەلف بێی فێری من کرد ، لە یادمە کە بە منی وت موستەقبەلیکی زۆر باش چاوەروانی تۆ دەکات ئومێدم هەیە کە بتوانی کاری زۆر باش بکەی لە ئایندە ، لە کاتی ئەو دیدارە  ئە وتی بیری یەکترمان هێنایەوە کە بە شانازیەوە ئەلێم توانیومە بگەمە پێنج تۆپی عەرەب وەک مەیادە حناوی کە گۆرانی بۆ کوردستان بلیت .ئەو قەسیدەیە هی سالانی ٦٠ ەکانە کە مەحەمەد مەهدی جەواهیری شاعری گەورەی عەرەب  لەسەر کوردستان نوسیویەتی ، دوای چەند بیرۆکەیەک و را گۆرینەوەیەک بریارمدا کە کار لەسەر ئەوە بکەم بۆ دەست نیشانکردنی هونەرمەند میادەحناوی  کە یەکێک بوو لەو خاڵانە  کە بیرم لێکردبویەوە ، لای خۆشم کاک کاوە شیخ نامەوێ رۆڵی ئەو لەبیر بکەم هەمیشە لەسەرەتای کارەکانمەوە تا ئێستا یەکێکی بوە لە ماندوو ترین کەس لەکارەکانما کە لەهەموو بەرهەمەکانمدا هاوکاری کارەکانم بوە ، مایەی سەرکەوتنی کاکەرەکانم یەکێک بوە لەو خالانەی کە ئەوم لەگەل بوە ، ئەویش لە دستنیشانکردنی میادەحناوی بەشدار بوو بێگومان چەند رەئیەکی تریش لەگەڵم بەشدار بوو بۆ دەست نیشانکردنی هونەرمەندەکە .ئەو هەنگاوەم ناوە، برایەکی خۆشەویستیم لە سوریە دەژی پەیوەندیم پێوە کرد چەند بیرو رایەکم لەگەڵ یەک گۆریەوە ، هەتا پەیوەدنیمان دروست کرد لەگەڵ هونەمەندەکە . من و میادە حناوی بۆ یەکەم جار لە ولاتی لوبنان دانیشتین بابەتەکم لەگەڵ تەرح کرد زۆر بە خۆشحاڵیەوە هاتە پێشەوە و پێ باش بوو تەنانەت وتی من ئامادەم جلی کوردی لەبەر بکەم ، پەرچەمی کوردستانیش لەملم بکەم ،چونکە من خۆم نەنکم کوردە زۆریس ئەو بەرهەمم پێ پەسەندە ، بە شێوەیەکی باش لێی هاتە پێشەوە ،  دەرهێنەری بەتوانا فادی حەدا دەر‌هێنانی بۆ ئەم بەرهەمە کردوە ، کلیپەکەمان لە سروشتی کوردستاندا کردوە زۆریش باش بو ، ٢-٣ خەلاتی باشی بە دەست هێنا  لە میهرەجانی ئەسکەندەریە وەک باشترین گۆرانی بۆ ساڵی ٢٠١٣ لە هەموو وەتەنی عەرەبی دەرچوو ،لە لوبنان و فێستیڤالی قاهیرە لەسەر میوازیکی نەتەوەکان ٣ خەڵاتم پێ وەرگرت ، خۆشبەختانە لە کوردستانیش پێسوازی گەرم لەو بەرهەمە کرا . میادە حناوی خۆشی خاوەن تەئریخێکی گەورەو خاوەن مێژویەکی گەورەیە لە هونەری گۆرانی عەرەبیدا، رای لەسەر کوردستانیش زۆر بەخۆشحاڵیەوە پرۆژەکەی پەسەند کرد لەسەر کورد زانیاری هەبوو ، بیگومان کاتێ ئەو پرۆژە هاتە ئاراوە زیاتر زانیاری پەیدا کرد زیاتر ئاشنای پەیدا کردو ، خوێندنەوەیەکی باشی لەسەر مێژوی کرد زانی ، لەزۆرەبەی دیدارەکانیشدا باس دەکات کە دەڵیت کورد شەعبێکە ئازاری دیوە ، کورد شەعبیکە  موزەحی زۆری داوە و خەباتی زۆری کردوە گەلێکی بریندارن ، پێویستی بە یارمەتی هەر ولاتێک یاین هەر هونەرمەندیک بێت لەومەعاناتەی ئەوان کەم بکاتەوە ریسالە بنێرێت  بە هەموو دونیا ، ئەمانە هەیە هەر بەراستی ئەمە مەوقیفیکی کەم نیە هونەرمەندێکی گەورە بڵیت گەرە بێت هەموو وڵاتەکان لەناو بچن بەس کورد ئەمێنیت ئەمە کەسێکە خۆی عەرەبە ئەمە بڵیت پێم وایە شتێکی ئاسان نیە ..

 

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com