كۆتایى ئه‌م مانگه‌ راپۆرتى لیژنه‌ى كه‌وتنى موسڵ راده‌گه‌ینرێت

0

نوچه‌ نێت
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رایده‌گه‌ینێ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ راپۆرتى كۆتایى لیژنه‌ى كه‌وتنى موسڵ راده‌گه‌ینرێت.
ماجد غه‌راوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، كۆتایى ئه‌م مانگه‌ راپۆرتى كۆتایى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى كه‌وتنى موسڵ ئاشكرا ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ به‌رده‌م راى گشتى. غه‌ڕاوى كه‌ په‌ڕله‌مانتارى كوتله‌ى ئه‌حڕاره‌ له‌لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ” له‌لیژنه‌كه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ 100 كه‌سایه‌تى سیاسى و سه‌ربازى كراوه‌. له‌وانه‌ پارێزگارى موسڵ 7 كاتژمێر دانیشتنى له‌گه‌ڵ كراوه‌. به‌رپرسى عه‌مه‌لیاتى موسڵیش دانیشتنه‌كه‌ى 8 كاتژمێرى خایه‌ندووه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com