ئازاد یاسین : دڵێك و دوو هه‌ناسه‌

0

ئازاد یاسین : دڵێك و دوو هه‌ناسه

شیرینەکەم جارجارە کپ و خامۆشی هەر وشەیەک نادرکێنی..
جاروباریش سەرم ئەخەیتە سەر سینەت بە هێمنی ئەملاوێنی..
جارجار ژورەکەم پڕ دەکەی لە خۆت لە سۆزی قاقاو پێکەنین..
جاروباریش وێنەی مناڵێکی هەتیو چاوت پڕ دەبێ
لە گرین..
خاتونەکەم سەرمەستم من بۆچی نایەی تێم گەێێنی..
بۆچی نایەی ببی بە هەناسەی ژینم لەم گێژاوە دەرم بێنی..
شەوان چرای شار خامۆشە چاو حەسرەتی قومێک خەوە..
چ ویژدانێکە گوڵم من دانیشم لەچاوەڕوانی تۆش لە من دوربی بەم شەوە..
ئاخر ئەمە چ سڕێکە من لە حەسرەت و جودایی ژینم بێ بە تاڵی و سوێری..
تۆش بێ ئاگا لە هەستی من بێ باکانە هەر سڵاوێکیش نەنێری..‌

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com