نوچه نێت
به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا، له‌چوار شار هه‌ڵمه‌تى گرتنى كه‌سانى سه‌ر به‌داعشى ئه‌نجام دا.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ ئه‌مڕۆ به‌یانى هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا، هه‌ڵمه‌تێكى گرتنى ئه‌و كه‌سانه‌یه ده‌ست پێكردووه كه گومانیان لێ ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بێت. به‌پێى هه‌واڵه‌كه 21 كه‌س ده‌ستگیركراوه له‌وانیش 3 كه‌سیان بیانین. به‌ڵام ئه‌نادۆڵ نه‌یتوانیوه ره‌گه‌زنامه‌ى بیانییه‌كان ئاشكرا بكات. ئه‌م شارانه‌ى كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه بریتین له‌شارى ئیسته‌مبوڵ و میرسین و ئورفه و ئه‌زمیره. ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت ده‌زانن كه له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى داعشه‌وه تا ئێستا له توركیا دژى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه ئه‌نجام درابێت.
توركیا گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت دژى داعش ئه‌نجام ده‌دات
0
Share.