نوچه نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دوایین پێشنیار بۆ رێكه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات وده‌شڵێ ” هاوپه‌یمانى كوردسانى پێشوازى له‌پێشنیاره‌كه كردووه”.
ئیبراهیم به‌حرولعلوم ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مه‌دا، ئاشكراى ده‌كات كه پێشنیارێكى نوێ له ئارادایه بۆ ئاكتیڤكردنه‌وه‌ى رێكه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر. وتویه‌تى ” ئه‌م پێشنیاره به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دراوه و ئه‌ویش په‌له ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى پێشنیاره‌كه” پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ر دوو وه‌زیرى نه‌وتى هه‌رێم و به‌غدا داده‌نیشن، به‌ڵام ئه‌مجاره شاندێكى هه‌ردوو په‌ڕله‌مانى به‌غدا و هه‌رێم وه‌ك لایه‌نى سێیه‌م ئاماده ده‌بن. له‌رووى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌وه هه‌ر رێكه‌وتنى پێشوو ده‌بێت واتا هه‌رێم ده‌بێت له‌رێگاى سۆمۆوه نه‌وت هه‌نارده بكات به‌و بڕه‌ى كه پێشتر له‌سه‌رى رێكه‌وتوون. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه ده‌شڵێ” هاوپه‌یمانى كوردستانى پێشوازى له پێشنیاره‌كه كردووه و دانیشتنه‌كه‌ش له‌هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌بێت و به‌ر له‌جه‌ژن ده‌بێت”.
دوایین پێشنیار بۆ رێكه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر
0
Share.