نوچەنێت.تایبەت:
ئیبراهیم به‌حرولعلوم ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه له پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،پێشنیارێكى نوێ له ئارادایه بۆ ئاكتیڤكردنه‌وه‌ى رێكه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر،لەبەرامبەریشدا بەیار دۆسكی دەڵێت،پێشوازی لە پێشنیارەكەی بەغدا دەكەین.
دوای ئەوەی ئیبراهیم به‌حرولعلوم ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مه‌دا، ئاشكراى ده‌كات كه پێشنیارێكى نوێ له ئارادایه بۆ ئاكتیڤكردنه‌وه‌ى رێكه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر. وتویه‌تى”ئه‌م پێشنیاره به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دراوه و ئه‌ویش په‌له ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى پێشنیاره‌كه”.
لەبەرامبەردا بەیار دۆسكی،پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه وسه‌رچاوه سروشتیه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانیكی تایبەت بە نوچەنیت وتی”تائێستا هیچ پێشنیاریكی ئیبراهیم بەحرولعلوم بە ئیمە نەگەیشتوە بەشێوەییەكی فەرمی بۆ چارەسەركردنی كێشەی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا،بەڵام هەر پێشنیارێك بكریت ئێمە بەشتێكی باشی دەبینین،هەر دەستپێشخەریك بكریت ئێمە بە هەنگاویكی باشی دەزانین“.
وتیشی”پیشنیارەكە پیشنیارێكی باشە،ئێمە بەردەوام دەڵین هەریمی كوردستان پابەند بووە بەو ریكەوتنەی كە لەگەڵ بەغدا كراوە،بەڵام بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێمی بەشیوەیەكی تەواو نەناردوە بۆیە قەیرانی دارای لەهەرێم بەردەوام بووە“.
ئەو ئەندامەی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه وسه‌رچاوه سروشتیه‌كان راشیگەیاند”پێمان باشە پەرلەمانی عیراق و كوردستان چاودێری ئەو ریكەوتنە بكەن“.