داعش بۆچی مزگەوتەكەی كوێتی تەقاندەوە؟

0

نوچەنێت-رۆژنامەی ئەلئەنبائی كوێتی

 

بەپێی دانپێدانانی تاوانبارانی تەقینەوەی مەزگەوتی ئیمام سادق لیە كوێت، داعش بەو هەنگاوەی ویستوویەتی لە كوێت جێ پێیەك بۆ خۆی بكاتەوە و لەوێوە پەلاماری وڵاتانی دیكەی كەنداو بدات.

 

داواكرێتیی گشتیی كوێت جەختی كردۆتەوە كە داعش مەبەستێتی دژی سیستمی فەرمانڕەوایی كوێت بوەستێتەوە و پێگە بۆخۆی لەناو كوێتییەكان درووستبكات و دواتر بەڕووی هەر وڵاتێكی كەنداو بوەستێتەوە كە دژایەتی داعش بكات.

 

داعشە كوێتییە دەستگیركراوەكان وتویانە كە ئەوان بە فڕۆكە روویانكردۆتەوە توركیا و دواتر چوونەتە سوریا بۆ راهێنانی شەرعی، دواتر چوونە عێراق بۆ مەشقی سەربازی و پاشان رەوانەی كوێت كراونەتەوە بۆ هەر كارێك داعش بۆیان دیاری بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com